لاوێكی کامێرانی لە شاری ئەهواز بە تەقەی هێزە ئینتزامییەکان کوژرا

12:01 - 7 گەلاوێژ 2722

ڕۆژی سێشەممە ٤ی گەلاوێژ، لاوێکی تەمەن ٢١ ساڵ بە ناوی "سینا زەفەری" کوڕی سەروەر خەڵکی شاری کامێران بە تەقەی هێزە ئینتزامییەکان لە شاری ئەهواز کوژرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو هاووڵاتییە لەو رووداوە دوو گولـلەی بەر دڵ و نێوقەدی کەوتبوو کە دەسبەجێ گیانی لەدەست دابوو.

ئەو سەرچاوەیە هەروەها ئەوەشی خستە ڕوو؛ هێزە ئینتزامییەکان لە شاری ئەهواز بە بێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو و بە گومانی پێبوونی شتومەکی قاچاخ تەقەیان لەو هاووڵاتییە کردبوو.

ئەو سەرچاوەیە هەروەها بە کوردپا ڕایگەیاندووە، بنەماڵەی زەفەری لە دادگوستەریی شاری ئەهواز لە سەر هێزە ئینتزامییەکان سکاڵایان تۆمار کردووە.

سینا زەفەری تەنیا کوڕی بنەماڵەی زەفەری بووە و دوو خوشکی هەیە و ڕۆژی پێنجشەممە ٦ی گەلاویژ لە شاری کامێران جەنازەکەیان ئەسپەردەی خاک کرا.