لاوێکی کورد لە سەقز کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

لاوێکی کورد بە ناوی "سەیوان ئازەرپوور" کوڕی "یەحیا"، تەمەن ١٨ ساڵ و خەڵکی شاری "ساحێب" سەر بە سەقز، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

ئەو هاووڵاتییە ڕۆژی یەکشەممە ٣٠ی خەزەڵوەر بە چەک هەوڵی خۆکوشتنی دا و دەرەنجام ڕۆژی چوارشەممە ٣ی سەرماوەز لە نەخۆشخانەی "سینا"ی تاران گیانی لەدەست دا.

بە ڕەزامەندیی بنەماڵەی ئەو لاوە، ئەندامانی جەستەی ناوبراو بە چەند نەخۆش کە پێویستیان بە ئەندام بووە، بەخشراوە.

هەتا ئێستا لە هۆکاری خۆکوشتنی "سەیوان ئازەرپوور" زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.