لاوێکی کورد بە ساڵێک زیندانیی تەعزیری مەحکووم کرا

دادگای ئینقلابی ورمێ حوکمی ساڵێک زیندانیی تەعزیریی بەسەر لاوێکی کورد بە ناوی "ئازاد عەزیزی" کوڕی "عومەر" سەپاند.

ئەو لاوە کوردە بە "پڕوپاگەندە دژی نیزام لە بەرژەوەندیی یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆنی حکوومەتی ئێران" تۆمەتبار کرابوو.

ڕۆژی سێشەممە ٢٢ی ڕێبەندان، هاووڵاتییەکی کورد بەهۆی هەڵگرتنی پلاکاردێک کە لەسەری نووسرابوو، "من دەنگ نادەم"، لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کرابوو.

پێشتریش لە ساڵی ٩٧، ئەو هاووڵاتییە بە تۆمەتی "هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران" بۆ ماوەی ١٠ ڕۆژ لە گرتنگەی ورمێ دەسبەسەر بووە.