سەقز؛ "عەبدولڕەحمان بەختیاری" بە تەقەی هێزەکانی حکوومەتی ئێران گیانی لەدەستدا

13:35 - 27 خەزەڵوەر 2722

شەوی پێنجشەممە ۲۶ی خەزەڵوەری ۱۴۰۱، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری سەقز بە ناوی "عەبدولڕەحمان بەختیاری" بە تەقەی هێزە سەرکوتکەرەکانی حکوومەتی ئێران گیانی لەدەستدا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزەئەمنییەتییەکان لە بەردەم ماڵەکەی، ناوبراویان دابووە بەر فیشەک.

"عەبدولڕەحمان بەختیاری" لە مامۆستایانی خانەنشینکراوی شاری سەقزە.

هەر لەو پەیوەندییەدا، شەوی چوارشەممە ۲۵ی خەزەڵوەری ۱۴۰۱، "دانیال پابەندی" ۱۷ ساڵە، کوڕی "بەهمەن" لە ڕەوتی خۆپیشاندانەکان لە گەڕەکی "کەریم ئاوا"ی شاری سەقز بە تەقەی هێزە سەرکوتکەرەکانی حکوومەتی ئێران گیانی لەدەستدابوو.