٥٠ سەر ئەسپی کاسبکارانی شنۆیی دەستیان بە سەردا گیرا
20:41 - 17 بانەمەڕ 2719
ئاژانسی کوردپا: هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە شاری شنۆ، دەستیان بە سەر ٥٠ سەر ئەسپی کاسبکارانی ئەو شارەدا، گرت.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ، ٥٠ سەر ئەسپی کاسبکاران لە گوندی \"میرئاوێ\"ی شاری شنۆ لە لەیەن هێزە نیزامییەکانەوە دەستی بە سەردا گیرا.
هەروەها هێزە نیزامییەکان دەستیان بە سەر شتومەک و کەلوپەلی کاسبکاراندا گرت.
لەو پەیوەندییەدا، ڕۆژی یەکشەممە، ١ی بانەمەڕ، هێزەکانی سپای پاسداران دەستیان بە سەر ١٢ سەر ئەسپی کاسبکارێکی کورد بە ناوی \"حەسەن ئالانی\"، لە گوندی \"هێیە\"ی شاری شنۆدا گرت و لەگەڵ خۆیان بردیان.
بەپێی بەندی ئەلف لە ماددەی ٢ی یاسای قاچاخ، ئەگەر کەلوپەلی قاچاخ کە نرخەکەی لە ١ میلیۆن تمەن کەمتر بێت هیچ سزایەکی نییە و لە زۆربەی حاڵەتەکاندا ئەو کەلوپەلانەی کە کۆڵبەران هەڵی دەگرن لەو ڕێژەیە کەمترە کە ئەو سزایە بیانگرێتەوە، بۆیە دەبێت تەنیا کەلوپەلەکانیان زەوت بکرێت.