سەردەشت؛ هاووڵاتییەک بەهۆی تەقینەوەی مین بریندار بوو

ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٢ی بانەمەڕ، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "عەبدوڵڵا سەرئەفراز"، تەمەن ٢٣ ساڵ و خەڵکی گوندی "تووە" سەر بە سەردەشت، بەهۆی تەقینەوەی مین بە توندی بریندار بووە.

ئەو هاووڵاتییە لە نزیکیی گوندی "بنەو خەلەف و تووە"، لە کاتی لەوەڕاندنی مەڕوماڵاتدا کەوتووەتە سەر مین و تووشی ئەو ڕووداوە بووە.

عەبدوڵڵا سەرئەفراز، لەو تەقینەوەیەدا دەست، لاق، ڕووخسار و سکی بە توندی بریندار بووە.

ئەو هاووڵاتییە، بۆ چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی سەردەشت کراوە.