سێ کرێکاری کورد لە بۆکان و جوانڕۆ گیانیان لەدەست دا

11:46 - 17 جۆزەردان 2720

ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە ١٥ی جۆزەردان، دوو کرێکاری کورد بە ناوەکانی "حوسێن ساڵحزادە" خەڵکی سەقز و "ڕەزا شکاری" خەڵکی بۆکان، لە کاتی هەڵکەندنی چاڵاو، بەهۆی گازگرتووییەوە گیانیان لەدەست دا.

"حوسێن ساڵحزادە" خێزاندار و باوکی دوو منداڵە و "ڕەزا شکاری" خێزاندار و باوکی منداڵێکە.

هەر لەو پەیوەندییەدا، ڕۆژی هەینی ١٦ی جۆزەردان، کرێکارێکی کورد بە ناوی "عەکاشە ڕەحمەتی" خەڵکی گوندی "کڵاش" و دانیشتووی جوانڕۆ، بەهۆی بەربوونەوە لە بەرزایی گیانی لەدەست دا.

ئەو کرێکارە لە بینایەکی نیوەکارە تووشی ڕووداوی کار بوو و بەهۆی قورسیی برینەکانیەوە لە نەخۆشخانەی تاڵقانیی کرماشان گیانی لەدەست دا.