سێ هاووڵاتیی مەریوانی پاش دەسبەسەرکردنیان بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزران
17:37 - 23 رەزبەر 2720
لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، سێ هاووڵاتیی مەریوانی بە ناوەکانی "حامید دادستان" تەمەن ٥٠ ساڵ، "سۆران دادستان" تەمەن ٢٢ ساڵ و "حەمدی دەبستانی" تەمەن ٤٠ ساڵ خەڵکی گوندی "دەگای شێخان" سەر بە مەریوان، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران و بۆ شوێنیکی نادیار ڕاگوێزراون.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەتییەکان هێرشان کردووەتە سەر ماڵی ئەو سێ هاووڵاتییە کوردە و بەبێ بەڵگەی یاسایی ئەوانیان دەسبەسەر کردووە.
ئەو سەرچاوەیە هەروەها دەڵێت: "هەتا ئێستا بەدواداچوونی بنەماڵەی ئەو سێ هاووڵاتییە بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسی ئەوان بێئاکام بووە".
"حامید و سۆران دادستان" باوک و کوڕن.
هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لەمەڕ تۆمەتی وەپاڵدراوی ئەو سێ هاووڵاتییە لەبەر دەستدا نییە.
وێنە: حەمدی دەبستانی و سۆران دادستان