سنە؛ دوو هاووڵاتی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران

11:06 - 10 بانەمەڕ 2721

ڕۆژی پێنجشەممە ٩ی بانەمەڕ، دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "کاوە منبەری"، تەمەن ٢٢ ساڵ، کوڕی زاهید و هەروەها "شێرکۆ منبەری"، تەمەن ٣٤ ساڵ، کوڕی محەممەد، خەڵکی گوندی "نییەر" سەر بە ناوچەی ژاوەرۆی سنە، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران.

ئەو دوو هاووڵاتییە، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە بەبێ بەڵگەی یاسایی دەسبەسەر کراون و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراون.

هەتا ئێستا بەدواداچوونەکانی بنەماڵەی ئەو دوو هاووڵاتییە، بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسی کوڕەکانیان بێئاکام ماوەتەوە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەری و تۆمەتی وەپاڵدراو دژی کاوە و شێرکۆ مینبەری، هیچ زانیارییەک لە بەردەستدا نییە.

وێنە: شێرکۆ و کاوە منبەری