زیندانییەک لە زیندانی ورمێ لەسێدارە درا

11:38 - 20 خەرمانان 2720

سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٠ی خەرمانان، زیندانییەک بە ناوی "خدر قەوی ‌دڵ" کە بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددەی سڕکەرەوە بە ئێعدام مەحکووم کرابوو، لە زیندانی ورمێ ئێعدام کرا.

ئەو  زیندانییە خەڵکی سەردەشته و  ڕۆژی چوارشەممە ١٩ی خەرمانان، بۆ جێبەجێکردنی حوکمەکەی لە بەندی ١٥ی زیندانی ورمێ، بۆ ژووری تاکەکەسی ڕاگوێزرابوو.

ئەو زیندانییە ساڵی ٩٢ لەلایەن دەزگای دادوەرییەوە بە تۆمەتی "ماددەی سڕکەر" بە ئێعدام مەحکووم کرابوو.