زیاتر لە ٣٠٠ ساڵ حوکمی زیندان هەتا ئێعدام و لێدانی قامچی بۆ ٨٨ هاووڵاتیی کورد لە ماوەی ٩ مانگی ساڵی ١٣٩٩دا

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆیی کوردپا، لە ماوەی ٩ مانگی ساڵی ١٣٩٩، بە گشتیی ٨٨ هاووڵاتیی کورد بە تۆمەتی "ئەمنییەتیی" لەلایەن دەزگای قەزایی حکوومەتی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە، بە زیندان و سزاکانی دیکە مەحکووم کراون.

کەمترین حوکمی داسەپاو ٢ مانگ زیندان و زۆرترینی ئەو حوکمانە ئێعدام بووە.

مەحکووم بە ئێعدامی زیندانییانی سیاسی_مەزهەبی: ٢ حاڵەت، زیندانیی تەعزیری: ٢٧٦ ساڵ و ٣ ڕۆژ، زیندانیی تەعلیقی: ٤٥ ساڵ و ٣ مانگ و ڕۆژێک، لێدانی قامچی: ٣٠٤ زەربە، پشتڕاستکردنەوەی حوکمی ئێعدام لە دیوانی باڵای وڵات: ٣ حاڵەت، دوورخستنەوە بۆ ناوچە دووردەستەکان: ١ حاڵەت و سزای نەختی ٢٥٠ میلیۆن تمەن.

تۆمەتی ‌وەپاڵدراو لە کاتی داسەپاندنی حوکم:

هاوکاری لەگەڵ حیزبە کوردییەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران: ٤٣ حاڵەت، پڕۆپاگەندە دژی نیزام: ٢٠ حاڵەت، بەشداری لە کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی مانگی بەفرانباری ساڵی ٩٦ لە شاری بانە بەنیسبەت کوژرانی کۆڵبەران: ١٠ حاڵەت، هەوڵدان دژی تەناهی نەتەوەیی: ١١ حاڵەت، تێکدانی نەزمی گشتی: ٦ حاڵەت، ئەندامبوون لە گرووپە توندڕەوە مەزهەبییەکان: ٤ حاڵەت، ئاگردانی بنێری قاسم سلێمانی: ٣ حاڵەت، بەشداری لە کۆبوونەوە بە مەبەستی ئاژاوەنانەوە: ٢ حاڵەت، سیخوڕیکردن بۆ وڵاتان: ٣ حاڵەت، کۆبوونەوە و تەبانی: ٣ حاڵەت، سەرپێچیکردن و بێڕێزی بە حکوومەت و مەئمووران: ١ حاڵەت، دەربازبوون لە سنووری بە شێوەی نایاسایی: ١ حاڵەت، هەڵگرتن و فرۆشتنی چەکوچۆڵ: ١ حاڵەت و ئەندامبوون لە گرووپە دژبەرەکانی نیزام: ١ حاڵەت، بڵاوکردنەوەی هەواڵی ناڕاست: ١ حاڵەت، مەحاربە: ١ حاڵەت و ئاشکرانی بەڵگەی دەوڵەتی: ١ حاڵەت.

بیاڤی چالاکیی بەشێک لەو کەسانە کە ڕوون بووەتەوە:

٧ چالاکی مەزهەبی، ٦ چالاکی ژینگەیی، ٥ چالاکی فەرهەنگی، ٥ ڕۆژنامەوان، ٥ چالاکیی مەدەنی، ٣ زیندانیی سیاسی، چالاکێکی بواری ژنان، چالاکێکی بواری کرێکاری، ئەندامێکی حیزبی یەکیەتیی نەتەوەیی، مامۆستایەکی پێشووی زانکۆ، ٤ کەس لە دەسبەسەرکراوانی مانگی خەزەڵوەر، ئەندامێکی دایکانی ئاشتی و لێکۆڵەرێکی کورد.

ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆیی کوردپا

ئامادەکردنی: ئەوین مستەفازادە