دەرهێنەرێکی سەقزی خەڵاتی باشترین فیلم و مۆسیقای وڵاتی ئیتالیای بەدەست هێنا

ئاژانسی کوردپا: دەرهێنەرێکی کوردی خەڵکی شاری سەقز، لە شەشەمین فێستیڤاڵی جیهانیی فیلم و مۆسیقا، خەڵاتی ئەو فێستیڤاڵەی بۆ خۆی مسۆگەر کرد.

سامان حوسێنپوور، ڕاهێنەری کوردی خەڵکی شاری سەقز، توانی خەڵاتی \"پارما\" لە شەشەمین فێستیڤاڵی جیهانیی فیلم و مۆسیقای وڵاتی ئیتالیا بۆ خۆی دەستەبەر بکات.

ئەو دەرهێنەرە کوردە، بە کورتەفیلمی \"دوایین باوەش\" خەڵاتی باشترین فیلمنامەی ئەو فێستیڤاڵەی بەدەست هێنا.

کورتەفیلمی دوایین باوەش، باس لە چیرۆکی بنەماڵەیەک دەکات، کە بە شێوەیەک لە دنیای مەجازی و موبایلدا تێکەڵاو بوون، کە تەنانەت ئاگایان لە گیان لەدەستدانی یەکێک لە ئەندامانی بنەماڵەکەیان نییە.

شەشەمین فێستیڤاڵی جیهانیی فیلم و مۆسیقا، لە ڕێکەوتی ١٧هەتا ٢٣ی سپتامبێر لە وڵاتی ئیتالیا بەڕێوە چوو.