دێولان؛ موحسین نیازی بەهۆی تەقەی هێزە سەرکوتکەرەکان گیانی لەدەست دا

ڕۆژی یەکشەممە ۲۹ی خەزەڵوەر، موحسین نیازی تەمەن ۲٥ ساڵە لە ڕەوتی خۆێشاندانەکانی دێولان، بەتەقەی هێزە سەرکوتکەرەکان گیانی لەدەست دا.

ئەو هاووڵاتییە خۆپێشاندەرە بەهۆی تەقەی هێزە سەرکوتکەرەکان بە سەختی بریندار و بەهۆی قورسیی برینەکانییەوە لە نەخۆشخانەی کەوسەری سنە، گیانی لەدەست دابوو.

ڕێوڕەسمی بەڕێکردن و خاکسپاری تەرمی موحسین نیازی بە ئامادەبوونی بەربڵاوی خەڵک و دروشمدانی "شەهید نامرێ" لە شاری دێولان، بەڕێوە چوو.