دوکتورێکی ددان پزیشکیی خەڵکی مەریوان دەسبەسەر کرا

دوو حەوتوو پێش، دوکتور "ئومید مودەڕەسی"، ددان پزیشک و چالاکی مەدەنیی کوردی خەڵکی مەریوان، لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی سەر بە ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە دەسبەسەر کرا.

ڕۆژی چوارشەممە، ٢ی ڕێبەندان، هێزە ئیتلاعاتییەکان هێرشیان کردە سەر شوێنی کاری دوکتور "ئومید مودەڕەسی" و پاش دەسبەسەرکردنی، بۆ گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە ڕاگوێزرا.

دەسبەسە کردنی ئەو ددان پزیشکە کوردە لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە، بەبێ بەڵگەی یاسایی بووە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەرکردنی ناوبراو هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.