دوو چالاکی کۆمەڵایەتیی کورد لە تاران دەسبەسەر کران
11:45 - 17 رەزبەر 2720
ڕۆژی سێشەممە ١٥ی ڕەزبەر، دوو چالاکی کۆمەڵایەتی بە ناوەکانی "ئەندێشە سەدری و ندا پیرخزرانیان" خەڵکی سنە و دانیشتووی تاران، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزران.
هێزە ئەمنییەتییەکان بە هێرش کردنە سەر ماڵی باوکی "ندا پیرخزرانیان" دەستیان بە پشکنینی ماڵەکەیان کردووە و ئەو چالاکە کۆمەڵایەتییەیان دەسبەسەر کردووە.
لەلایەکی دیکەوە، "ئەندێشە سەدری" چالاکی کۆمەڵایەتی و خوێندکاری بەشی هونەر، لەلایەن مەئموورانی ئەمنییەتییەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لەمەڕ چارەنووسی ئەو دوو چالاکە کۆمەڵایەتییە لەبەر دەستدا نییە.