دوو هاووڵاتی لە شارەکانی مەهاباد و سەردەشت کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا

10:20 - 6 رێبەندان 2719

ڕۆژی هەینی ٣ی ڕێبەندان، لاوێکی کوردی خەڵکی مەهاباد، بە ناوی "عەبدوڵڵا خزرپوور" کوڕی "ئەحمەد"، بە هۆکاری نادیار کۆتایی بە ژیانی خۆی ‌هێنا.

لەو پەیوەندییەدا، هاووڵاتییەکی دیکە بە ناوی "سەیران ئەحمەدزادە"، خەڵکی گوندی "ساوانـ"ـی سەردەشت، بەهۆی کێشەی بنەماڵەییەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

ئەو ژنە لاوە، دووگیان بووە و لە ڕێگای خۆهەڵواسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

دیاردەی خۆکوژی نەتەنیا لە کوردستاندا بەڵکوو لە سەرتاسەری ئێراندا ڕووی لە زیادبوون کردووە، بەڵام هۆکاری ئەوەی کە لە کوردستانی ڕۆژهەڵات خۆکوژی ڕووی لە زیادبوونە، بۆ نەبوونی گەشەی ئابووری و سیاسەتی حکوومەتی ئێران بۆ نەبوونی پێشکەوتن دەگەڕێتەوە.