دوو هاووڵاتیی کورد لە مەهاباد لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران

ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە ١١ی پووشپەڕ، دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوی "سۆران نەسیری" خەڵکی شاری "گۆگتەپە"ی مەهاباد و "ئومید عەباسی" خەڵکی گوندی "ئیندرقاش" سەر بە مەهاباد، لەلایەن ‌هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران.

ئەو دوو هاووڵاتییە کوردە، بەبێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کراون و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراون.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە چارەنووسی ئەو دوو هاووڵاتییە کوردە هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.

لەو پەیوەندییەدا، ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە ١١ی پووشپەڕ، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "سۆران موختاری‌ فەر" خەڵکی گوندی "حاجی خۆش" سەر بە مەهاباد، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.