دوو هاووڵاتیی کورد لە سەوڵاوا دەسبەسەر کران

ڕۆژی سێشەممە ٢٣ی بەفرانبار، دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "ئەکرەم ئەدوایی" تەمەن ٣١ ساڵ و "سیامەک ئەدوایی" تەمەن ٢٤ ساڵ، خەڵکی گوندی "سلێن" سەر بە شاری سەوڵاوا، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کراون و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراون.

هێزە ئەمنییەتییەکان سەر بە ئیتلاعاتی سپای پاسداران هێڕشیان کردووەتە سەر گوندی "سلێن" و بەبێ بەڵگەی یاسایی ئەو دوو هاووڵاتییە کوردەیان دەسبەسەر کردووە.

بەدواداچوونی بنەماڵەی ئەو دوو هاووڵاتییە کوردە، بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسی کوڕەکانیان بێئاکام ماوەتەوە.

هەتا کاتی بڵابوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەرکردن و تۆمەتی‌ وەپاڵدراوی دژی ئەو دوو هاووڵاتییە کوردە، هیچ زانیارییەک لە بەرەدەستدا، نییە.