دوو لاوی کورد بۆ ڕێزگرتن لە کادری دەرمانی، مەودای "سەقز ـ مەریوان و مەریوان ـ سنە" بە پاسکیل دەپێون

"محەممەد باهونەر" و "ئارمین مەحموودی"، دوو لاوی وەرزشوانی کوردی خەڵکی سەقز، بە مەبەستی ڕێزگرتن لە ماندووبوونی کادری دەرمانی و پزیشکان لە ماوەی تەشەنەسەندنی ڤایرۆسی کۆرۆنادا، مەودای سەقز ـ مەریوان و مەریوان ـ سنە بە پاسکیل دەپێون.

مەودای نێوان سەقز- مەریوان ١٣٩ کیلۆمیترە و مەودای نێوان مەریوان- سنەش ١٢٨ کیلۆمیترە.

ئەم پاسکیل سوارییە ئەمڕۆ ٢٠ی خەرمانان دەستی پێکرد و ڕۆژی ٢١ی خەرمانان کۆتایی پێ دێت.