درەوشانەوەی سێ مامۆستای خەڵکی ڕوانسەر لە یەکەمین فێستیڤاڵی فەرهەنگی ــ هونەریی مامۆستایانی هونەرمەندی ئێران

لە کرانەوەی یەکەم فێستڤاڵی فەرهەنگی ــ هونەریی مامۆستایانی هونەرمەندی ئێرانی، سێ مامۆستای خەڵکی ڕوانسەر لەو فێستیڤاڵەدا، پلەکانی یەکەم هەتا دووهەمیان بەدەست هێناوە.

لە بەشی هونەرەدەنگییەکان و بەشی تاکبێژی "مەسعوود ئیمامی" پلەی یەکەم  و "سەجاد ئەمینی" پلەی دووهەمیان لەو فێستیڤاڵەدا بەدەست هێناوە.

هەروەها لە بەشی "تەکنەوازی"، "ستار نووری"، لە بەشی "نەی"، توانیویەتی پلەی دووهەمی ئەو فێستیڤاڵە، بۆ خۆی مسۆگەر بکات.

ئەو کێبڕکێیە لە پارێزگای فارس بە بەشداریی مامۆستایانی هونەرمەندی سەرتاسەری ئێران، بەرێوەچوو.