دایک و کچێک بەهۆی تەقینەوەی گاز گیانیان لەدەست دا

ئاژانسی کوردپا: ژن و کچێکی کوردی خەڵکی یەکێک لە گوندەکانی شاری سنە، بەهۆی تەقینەوەی گاز گیانیان لەدەست دا.

ڕۆژی یەکشەممە، ١٢ی خەزەڵوەر، تەقینەوەی گاز لە گوندی "نەوەڕە"ی شاری سنە، بوو بەهۆی گیانلەدەستدانی دایک و کچێک.

ئەو ڕووداوە کە کاتژمێر ٦ی بەیانی ڕوویدابوو، بوو بەهۆی سووتاویی ٨٠ لەسەدیی ئەو دایک و کچە و پاش چەند کاتژمێر مانەوە لە نەخۆشخانەی کەوسەری شاری سنە، گیانیان لەدەست دا.