خۆکوژی کچێکی لاو لە شاری جوانڕۆ

12:55 - 26 رەشەمه 2718
ئاژانسی کوردپا: کچێکی لاو خەڵکی یەکێک لە گوندەکانی شاری جوانڕۆ، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕێکەوتی ٢٣ی رەشەممە، کچێکی لاو بە ناوی \"یەسرا فەتحی\" تەمەن ١٨ ساڵ کچی عۆسمان، بە هۆکاری نادیار کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

ئەو کچە لاوە، خەڵکی گوندی \"دهتوت\"ی شاری جوانڕۆ بووە و لە ڕێگای خۆهەڵواسینەوە، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

کۆمەڵناسان و شارەزایانی بواری دەروونی، لەو باوەڕەدان، کە هەژاری، دەستکورتی، بێهیوای لە نێو لاوان، هۆکارە سەرەکییەکانی خۆکوژی لە نێو بنەماڵەکا، لاوان و مێرمنداڵان بە ئەژمار دێن.