٢٧٥ حاڵەتی پێشێلکاریی مافی مرۆڤ لە کوردستانی ئێران لە ماوەی سێ مانگی سەرەتای ئەمساڵ (١٣٩٩)

ئاژانسی کوردپا لە ڕاپۆرتێکی شێکاری- ئاماری، پڕژاوەتە سەر حاڵەتەکانی پێشێلکاریی مافی مرۆڤ لە کوردستانی ئێران لە وەرزی بەهاری ئەمساڵدا.

تەواوی حاڵەتەکانی پێشێلکاریی مافی مرۆڤ، جگەلە ١٠ حاڵەت (کوژران و برینداربوونی ٨ کۆڵبەر لەلایەن هێزە نیزامییەکانی ئەرتشی تورکیە و کوژران و برینداربوونی دوو هاووڵاتیی مەدەنی لە بۆردوومانی فڕۆکە شەڕکەرەکانی تورکیە لە بەرزاییەکانی شنۆ)، هەموو حاڵەتەکانی دیکە لەلایەن کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕوویداوە.

دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییان: ٦٧ حاڵەت

کوژران و برینداربوونی کۆڵبەران: ٥٧ حاڵەت (١٩ کوژراو و ٣٨ بریندار)

مەحکوومکردنی هاووڵاتییان بە زیندان و تاوانەکانی دیکە: ٢٥ حاڵەت

کوژران و برینداربوونی هاووڵاتییانی مەدەنی بەهۆی تەقینەوەی مین: ٦ حاڵەت (١ کوژراو و ٥ بریندار)

لەسێدارەدانی هاووڵاتییانی کورد: ١٢ حاڵەت

بانگهێشتکردنی هاووڵاتییان بۆ ئیدارەی ئیتلاعات و دادگاکان: ٢٦ حاڵەت

 خراپترکردنی بارودۆخی زیندانییانی سیاسیی کورد لە زیندانەکان: ٧٦ حاڵەت

کوژران و برینداربوونی هاووڵاتییانی مەدەنی: ٧ حاڵەت