تەقینەوەی مین گیانی مێرمنداڵێکی تەمەن ١٤ ساڵەی ئەستاند
09:48 - 4 رەشەمه 2719
ڕۆژی شەممە، ٣ی ڕەشەمە، بەهۆی تەقینەوەی یەکێک لە مینە چێندراو و کۆنەکراوەکانی شەڕی ئێران و عێراق لە ناوچەی قەسریشیرین، مێرمنداڵێکی تەمەن ١٤ ساڵە گیانی لەدەست دا.
"موراد عەلی تاتار"، فەرمانداری قەسریشیرین لەبارەی تەقینەوەی ئەوە مینە لە خاڵی سنووریی خوسرەوی ڕایگەیاند: "لەو ڕووداوەدا شوانێک بەهۆی تەقینەوەی مین گیانی لەدەست داوە".
هەتا ئێستا شوناسی ئەو مێرمنداڵە، ڕانەگەیەندراوە.
بەپێی ئامارەکانی خودی حکوومەتی ئێران، پارێزگای کرماشان دووهەمین پارێزگای ئالوودە بە مینی ئێرانە؛ ٧٠٠ هەزار هێکتار لە خاکی ئەو پارێزگایە ئالوودە بە مین و کەرەستە تەقەمەنییە بەجێماوەکانی شەڕی ٨ ساڵەی ئێران و عێراقە.