تەقینەوەی مین بوو بەهۆی قرتاندنی دەستی هاووڵاتییەکی مەریوانی

ڕۆژی چوارشەممە ١٦ی ڕەزبەر، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "خوسرەو حەسەنی" تەمەن ٣٨ ساڵ خەڵکی گوندی "کۆریەرە" و دانیشتووی شاری مەریوان، بەهۆی تەقینەوەی مین دەستی قرتا.

ئەو هاووڵاتییە کوردە لە نزیک گوندی "قامچیان" و پایگای "کانی کون" لە کاتی کۆکردنەوەی ئاسنەواڵە، پاش دۆزینەوەی مینەکە و دەستکاری‌کردنی، تووشی ئەو ڕووداوە بووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو هاووڵاتییە کوردە بەهۆی بەرکەوتنی تەرکێشی مین سەر و دەستی بە سەختی بریندار بووە.

ئەو سەرچاوەیە هەروەها دەڵێت: "خوسرەو حەسەنی هەنووکە لە ناوەندی دەرمانیی شاری مەریوان لە ژێرچاوەدێری پزیشکی دایە".

ئەو هاووڵاتییە کوردە خێزاندار و باوکی ٣ منداڵە.