بە گوشاری سپای پاسداران و پێشنوێژی شاری پاوە، جێژنی هەنار بەڕێوە نەچوو
20:56 - 2 خەزەڵوەر 2718
ئاژانسی کوردپا: پاش ڕەخنەی پێشنوێژی شاری پاوە لە کاتی بەڕێوەچوونی فێستیڤاڵی \"هەنارانە\" لە ئاستی ناوچەی هەورامان، بەڕێوەچوونی ئەم فێستیڤاڵە لە بەخشی باینگان سەر بە شاری پاوە، بە گوشاری سپای پاسداران هەڵوەشایەوە.
بەڕێوەچوونی جێژنی هەنار لە بەخشی باینگانی شاری پاوە لە ئەنجامی دژایەتی مەلا قادر قادری، پێشنوێژی هەینی ئەو شارە و سپای پاسداران هەڵوەشایەوە.
شیرکەتی تەعاونی \"نیکاندیشان\"ی باینگان، کە سەرپەرەستی بەڕێوەچوونی ئەو فێستیڤاڵەی لە ئەستۆ بوو بە بڵاو کردنەوەی ڕاگەیەندراوێک لەو پەیوەندییەدا، ڕایگەیاند: \"فێستیڤاڵی هەناری باینگان_دودان کە بڕیار بوو لە ڕێکەوتی ١٨ی خەزەڵوەر بەڕێوەبچێت، سەرەڕای دژایەتییەکان و پێکهێنانی کەشێکی هەستیار و نەبوونی پاڵنەڕێک بۆ بەڕێوەچوونی ئەو ڕێورەسمە لە لایەن بەرپرسانی شاری پاوە، بەڕێوە ناچێت.
لە چەند ساڵی ڕابردوودا، فێستیڤاڵی هەنار بە شێوەیەکی بەربڵاو و بە بەشداری خەڵکی ناوچەی هەورامان و ئەو میوانانەی کە لە شارەکانی دیکەی ئێرانەوە بۆ بەخشی باینگان هاتبوون، بەڕێوەچبوو.
هەر لەو پەیوەندییەدا، لە ڕۆژانی ٢٦ و ٢٧ی ڕەزبەر لە دوو گوندی \"ناو و سلێن\" سەر بە ناوچەی هەورامان فێستیڤاڵی هەنارانە بەڕێوەچوو، کە مەلا قادر قادری، پێشنوێژی هەینی شاری پاوە، ڕەخنەی توندی لە بەڕێوەچوونی ئەو فێستیڤاڵە گرتبوو و لە نوێژی هەینی ڕۆژی ٢٧ی ڕەزبەر، ڕایگەیاندبوو: \"سەرەڕای رەخنەکان و هۆشدارییەکانی ساڵانی رابردوو، ئەمساڵ لە شاری پاوە ئەو ڕێوڕەسمانە بەرنامەڕیزی بۆ کراوە؛ زۆربەی هەر زۆری ئەو خەڵکە موسوڵمان و باوەڕمەندی دینین؛ بەندە ساڵی رابردوو ڕامگەیاندووە کە لە ساڵانی زووەوە هەنارمان هەی، بەڵام ئەم شێوە بەرنامانەمان نەبووە کە کچ و کوڕ لە گەڵ یەکدی کۆببنەوە و ببنە هۆی دروست کردنی کێشە و ئەم بەرنامانە لە کۆماری ئیسلامیدا، لەم دەوڵەتە بووەتە باو\".
ناوبراو هەروەها پێداگری کرد کە \"هیوادارم ئەم بەرنامانە بەڕێوەنەچێت، ئەگەریش هەر بەڕێوەچوو ئێمەش لە ڕێگای ئەم تریبوونەوە، هەڵوێستی خۆمان دەبێت\".