بەهاری ١٤٠٠ی هەتاوی؛ ٥٩ حاڵەتی خۆکوژی لە کوردستانی ڕۆژهەڵات

ڕێکخراوی مافی مرۆیی کورپا لە ڕاپۆرتێکی جیاکردنەوە ــ ئاماریدا، حاڵەتەکانی خۆکوژی لە کوردستانی ڕۆژهەڵاتی لە بەهاری ١٤٠٠ی هەتاویدا، دەخاتە ڕوو.

ئەم ڕاپۆرتە تەنیا دەپەرژێتە سەر حاڵەتێنێک کە لەم ماوەیەدا لەلایەن سەرچاوە فەرمییەکانەوە میدیایی کراون و ئاماری ڕاستەقینە بەنیسبەت ئەم ڕێژەیە زۆر لەسەرەوەترە.

لە بەهاری ١٤٠٠دا، سەرجەم ٥٩ حاڵەتی خۆکوژی لە کوردستانی ڕۆژهەڵات ڕووی داوە.

خۆکوژیی ژنان: ٣٢ حاڵەت (٢٦ خۆکوژیی سەرکەوتوو و ٦ خۆکوژیی ناسەرکەوتوو)

خۆکوژیی پیاوان: ٢٧ حاڵەت (٢٤ خۆکوژیی سەرکەوتوو و ٣ خۆکوژیی ناسەرکەوتوو)

جیاکردنەوەی ئاماری خۆکوژیی ژنان:

لەم ماوەیەدا ٣٢ ژن خۆکوژیی کردووە.

٨ کەس لەم ژنانە، تەمەنیان ژێر ١٨ ساڵ بووە.( کەمترینیان تەمەنی ٩ ساڵ بووە)

لەنێوان ٣٠ کەس لەو ژنانە کە خێزانداری یان سەڵتییان ڕوون بووەتەوە (١٧ کەس خێزاندار و ١٤ کەس سەڵت بوونە)

٥ کەس لەو کەسانە قوتابی بووەنە.

چۆنیەتیی خۆکوژیی ئەو ژنانە کە ڕوون بووەتەوە:

خۆهەڵواسین: ١٢ حاڵەت

خۆسووتاندن: ٣ حاڵەت

خۆفڕێدان لە بەرزایی: ٣ حاڵەت

خواردنی حەب: ٢ حاڵەت

خۆکوژی بە چەک: ١ حاڵەت

خۆفڕێدان بەنێو بەنداودا: ١ حاڵەت

نادیار: ١٠ حاڵەت

هۆکاری خۆکوژیی ئەو ژنانە کە ڕوون بووەتەوە:

کێشەی بنەماڵەیی: ١٢ حاڵەت

دەسکورتی و هەژاری و بێبەشی: ٣ حاڵەت

دژایەتیکردن لەگەڵ هاوسەرگیری: ٢ حاڵەت

هاوسەرگیریی زۆرەملێ: ١ حاڵەت

ناڕوون: ١٤ حاڵەت

جیاکردنەوەی حاڵەتەکانی خۆکوژیی ژنان بەپێی پارێزگاکان:

ورمێ: ١٤ حاڵەت

سنە: ١٢ حاڵەت

کرماشان: ٥ حاڵەت

ئیلام: ١ حاڵەت

جیاکردنەوەی ئاماری خۆکوژیی پیاوان:

لەم ماوەیەدا ٢٧ پیاو خۆیان کوشتووە.

٣ کەس تەمنیان ژێر ١٨ ساڵ بووە.

لەنێوان ئەم ئامارەدا، ٣ کرێکار، ٢ سەرباز و یەک شاعیر بوونی هەیە.

چۆنیەتیی خۆکوژیی ئەو پیاوانە کە ڕوون بووەتەوە:

خۆهەڵواسین: ٨ حاڵەت

خۆسووتاندن: ٦ حاڵەت

خۆکوژی بە چەک: ٢ حاڵەت

خواردنی حەب: ١ حاڵەت

خۆفڕێدان لە بەرزایی: ١ حاڵەت

هۆکاری خۆکوژیی ئەو پیاوانە کە ڕوون بووەتەوە:

هەژاری و دەسکورتی: ٣ حاڵەت

کێشەی بنەماڵەیی: ٣ حاڵەت

نەدانی مووچەی مانگانە لەلایەن خاوەن کارەوە: ١ حاڵەت

تووشبوون بە ماددەی هۆشبەر: ١ حاڵەت

جیاکردنەوەی حاڵەتەکانی خۆکوژیی پیاوان بەپێی پارێزگاکان:

ورمێ: ١٢ حاڵەت

سنە: ٩ حاڵەت

کرماشان: ٦ حاڵەت

شیکاریی زیاتر:

خۆکوژیی ٤ پیاو و ٤ ژن لە دەرەوەی ماڵەوە و لە شوێنە گشتییەکاندا رووی داوە.

سەرجەم ٤٠ حاڵەتی خۆکوژی لە شار و شارستانەکان و ١٩ حاڵەت لە گوندەکاندا ڕووی داوە: ژنان (٢٠ کەس لە شار و ١٢ کەس لە گوند)، پیاوان (٢٠ کەس لە شار و ٧ کەس لە گوند)

بە گشتی، هۆکاری زۆربەی خۆکوژیی ژنان، کێشەی بنەماڵەیی و هۆکاری زۆربەی خۆکوژیی پیاوان هەژاری، بێکاری و گوشاری ئابووری بووە.

سەرەڕای ئەوەیکە لەم ڕاپۆرتەدا ئاماری خۆکوژی لە پارێزگاکانی ورمێ و سنە بۆ ژنان و پیاوان بەنیسبەت پارێزگاکانی دیکەی کوردستانی ڕۆژهەڵات زۆرترە، بەڵام دەبێ بوترێت کە ئاماری خۆکوژی لە پارێزگای کرماشان و ئیلام هەروا لە سەروەی خشتەدایە و ئەمە نیشاندەری ئەوەیە کە هەواڵی خۆکوژی لە ئێران و کورستانی ڕۆژهەڵاتدا میدیایی ناکرێت.

حکوومەتی ئێران لە بڵاوکردنەوەی ئاماری ڕاستەقینەی خۆکوژی هەروا خۆی بواردووە و ساڵانە تەنیا بە چوونە سەرەوە یان هاتنە خوارەوەی دەرسەدییەکەی ئاماژەی دەکات.

بەپێی دوایین ڕاپۆرتی جێگری پزیشکی و تاقیگەیی ڕێکخراوی پزیشکیی یاسایی، خۆکوژی لە ساڵی ١٣٩٨ی هەتاویدا بە بەراورد لەگەڵ ساڵی ١٣٩٧ی هەتاویدا، ٠.٨ بەرزبوونەوەی بە خۆوە بینیوە کە پارێزگاکانی ئیلام، کرماشان و کۆهگیلوویە و بۆیرئەحمەد، زۆرترین ئاماریان بۆ خۆیان مسۆگەر کردووە.

لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا، خۆکوژی لەنێوان مێرمنداڵان و خۆکوژی لە شوێنە گشتییەکاندا بەرزبوونەوەیەکی یەکجار زۆری بە خۆوە بینیوە.

تەنزیم: ئەوین مستەفازادە