بریندارکردنی فەرماندە پایگای "قادر خانزادە"ـی سپای پاسداران لە بانە

شەوی یەکشەممە ٣ی خاکەلێوە، "حوسێن ڕەحمانی" فەرماندەی پایگای " قادر خانزادە"ـی حەوزەی "ئیبراهیمی"ـی سپای پاسدارانی شاری بانە، لە پێش ماڵەکەی خۆیدا، لەلایەن کەسانێکی نەناسراوەوە و تەقەی لێکرا.

ئەو ئەندامەی سپای پاسداران، لەو ڕووداوەدا، لاقی پێکراوە و ڕەوانە نەخۆشخانەی "سەلاحەدین ئەیووبی"ـی شاری بانە، کراوە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری تەقەکردن لەو ئەندامەی سپای پاسدارانە زانییارییەک لەبەردەستدا، نییە.