ئاماری گیانلەدەستدانی هاووڵاتییان لە ساڵی ٩٨دا لە ورمێ

ئاژانسی کوردپا: ئاماری گیانلەدەستدانی هاووڵاتییانی خەڵکی شاری ورمێ لە سەرەتای ئەمساڵ هەتاکوو کۆتایی مانگی ٧، بەم چەشنەیە:

- "ڕووداوی هاتوچۆ" لەو شارەدا، ١٨٩٦ قوربانیی لێکەوتووتەوە کە لە کۆی ئەو ڕێژەیە، ١١١٠ کەسی پیاو و ٧٨٦ کەسی ژنن.

- "خۆکوژی": ٥٣ ساڵە حاڵەتی خۆکوژی لەو شارەدا ڕوویداوە کە ٤٢ کەسی پیاو و ١١ کەسی ژنن.

- "خۆکوژی لە ڕێگای خۆهەڵواسینەوە": ٢٠ حاڵەت، ١٦ پیاو و ٤ ژن.

- "خۆکوژی بەهۆی خواردنی دەوا و دەرمانەوە": ٢٥ حاڵەت ڕوویداوە کە ٢٢ی پیاون و ٣ی ژنن.

هەروەها ٨ کەسی دیکە بە ڕێگای جۆراوجۆرەوە، کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.

هەروەها گیانلەدەستدان بەهۆی نەخۆشیی دڵ و شێرپەنجە کە زۆرترین حاڵەت بووە. زۆربەی ئەو کەسانەی کە لەو ڕێگایەوە گیانیان لەدەست داوە، تەمەنیان لە سەرەوەی ٥٥ ساڵ بووە.