ھەینی، ٣٠ی گەلاوێژی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

هەواڵەکان

كوردپا، ئاژانسی هەواڵدەریی كوردستان، بە رەچاوكردنی تەواوی پرەنسیپ و بنەما ئەخلاقی و مرۆییەكان بە مەبەستی دۆزینەوە و شەفافسازی راستییەكان چالاكی دەكات

کوردستان

سنە؛ چیاکۆ یووسفی‌نژاد، دووهەمین چالاکی ژینگەپارێز بە هۆی سەختی برینەکانییەوە بە هۆی ئاگرکەوتنەوەکەی ئاویەر، گیانی لەدەست دا

ڕۆژی یەکشەممە ٥ی گەلاوێژی ١٤٠٤، چیاکۆ یووسفی‌نژاد، دووهەمین چالاکی ژینگەپارێزی خەڵکی سنە، بە هۆی سەختیی برینەکانییەوە کە بە هۆی ئاگرکەوتنەوە لە ئاویەری سنە تووشی سووتان ببوو، پاش سێ ڕۆژ مانەوە لە بەشی چاوەدێریی تایبەت لە نەخۆشخانەی…

٦ی گەلاوێژی ٢٧٢٥ سنە
کوردستان

سنە؛ حەمید مورادی، چالاکی ژینگەپارێز بە هۆی سەختیی برینەکانییەوە گیانی لەدەست دا

ڕۆژی هەینی ٣ی گەلاوێژی ١٤٠٤، حەمید مورادی، چالاکی ژینگەپارێز و بەرپرسی ئەنجومەنی ژینگەپارێزیی "شنەی نۆژینی کوردستان" بە هۆی سەختیی برینەکانییەوە بە هۆی سووتان لە کاتی کوژاندنەوەی ئاگردا، لە نەخۆشخانەی "کەوسەر"ی سنە گیانی لەدەست دا.

٤ی گەلاوێژی ٢٧٢٥ سنە
کوردستان

کوژران و برینداربوونی دوو کۆڵبەر بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سەوڵاوا و مەریوان

ڕۆژی چوارشەممە یەکی گەلاوێژی ١٤٠٤، کۆڵبەرێک بە ناوی "ئەمین گەردی" خەڵکی گوندی "کانی تەمرخان" سەر بە شاری مەریوان بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە بەرزاییەکانی "تەتە"ی ناوچەی هەورامانی شاری سەوڵاوا گیانی لەدەست دا.

٤ی گەلاوێژی ٢٧٢٥
کوردستان

ورمێ؛ بەردەوامیی دەسبەسەرکران و ناڕوونیی چارەنووسی ئەمین کەریمی، هونەرمەند و ئەکتەری تێئاتر

٢ی گەلاوێژی ١٤٠٤؛ سەرەڕای تێپەڕبوونی ٢٣ ڕۆژ لە کاتی دەسبەسەرکرانی ئەمین کەریمی ناسراو بە "ئەمینۆ"، هونەرمەند و ئەکتەری تێئاتری خەڵکی ورمێ سەبارەت بە چارەنووسی ناوبراو زانیارییەکی ورد لەبەر دەستدا نییە.

٣ی گەلاوێژی ٢٧٢٥ ورمێ
کوردستان

مەریوان؛ دەسبەسەرکرانی محەممەد پەروازە لەلایەن ‌هێزە ئەمنییەتییەکانەوە

ڕۆژی چوارشەممە یەکی گەلاوێژی ١٤٠٤، هاووڵاتییەک بە ناوی "محەممەد پەروازە" خەڵکی گوندی "نێ"ی مەریوان، لەلایەن ‌هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

٣ی گەلاوێژی ٢٧٢٥ مەریوان
کوردستان

ئاگرکەوتنەوەی بەرین لە کێوی ئاویەری سنە؛ پێنج چالاکی مەدەنی و ژینگەپارێز تووشی سووتان بوون

٢ی گەلاوێژی ١٤٠٤؛ بەهۆی ئاگرکەوتنەوەیەکی بەرین لە کێوی ئاویەری سنە، پێنج چالاکی مەدەنی و ژینگەپارێزی تووشی سووتانی زۆری جەستە بوون و بۆ نەخۆشخانەی "کەوسەر"ی سنە ڕاگوێزران. چەند کەسیش بە هۆی هەڵمژینی دووکەڵ و برینی سووک چارەسەری پزیشکییان بۆ…

٣ی گەلاوێژی ٢٧٢٥
کوردستان

گرتنگەی ئیتلاعاتی ورمێ؛ دەسبەسەرکردنی توندوتیژانە و ناڕوونیی چارەنووسی کاوە ڕەحیمی هاووڵاتیی خەڵکی بۆکان پاش زیاتر لە ٢٣ ڕۆژ

یەکی گەلاوێژی ١٤٠٤؛ سەرەرای تێپەڕبوونی زیاتر لە ٢٣ ڕۆژ لە دەسبەسەرکرانی سەرەڕۆیانە و توندوتیژانەی "کاوە ڕەحیمی" هاووڵاتیی تەمەن ٤٠ ساڵی خەڵکی بۆکان و ڕاگواستنی بۆ یەکێک لە گرتنگەکانی ئیتلاعاتی ورمێ، سەبارەت بە چارەنووسی زانیارییەک لەبەر…

٣ی گەلاوێژی ٢٧٢٥