ھەینی، ٣٠ی گەلاوێژی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

هەواڵەکان

كوردپا، ئاژانسی هەواڵدەریی كوردستان، بە رەچاوكردنی تەواوی پرەنسیپ و بنەما ئەخلاقی و مرۆییەكان بە مەبەستی دۆزینەوە و شەفافسازی راستییەكان چالاكی دەكات

کوردستان

ئیلام؛ پژمان بەدری و ئارمان بیگلەری، دوو لاوی کورد بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکان کوژران

٤ی گەلاوێژی ١٤٠٤؛ لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا دوو لاوی کوردی خەڵکی شاری هلیلان سەر بە پارێزگای ئیلام بە ناوەکانی "پژمان بەدری" و "ئارمان بیگلەری" لە کاتی ڕاوەدوونانی هێزە نیزامییەکاندا بە چەکی کڵاشینکۆف، تەقەیان لێ کرا و گیانیان لەدەست دا.

١٠ی گەلاوێژی ٢٧٢٥ ئیلام
کوردستان

سەقز؛ هیوا ئەمینی و بەهمەن فەیزی بە بەندکران مەحکووم کران

هیوا ئەمینی و بەهمەن فەیزی، دوو هاووڵاتیی خەڵکی سەقز، لەلایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی ئەم شارەوە بە سەرۆکایەتیی دادوەر "موجتەبا غەفاری" بە تۆمەتی "پڕوپاگەندە دژی نیزام" هەر کامیان بە ١٠ مانگ بەندکران سزا دران.

١٠ی گەلاوێژی ٢٧٢٥ سەقز
کوردستان

بڕینەوەی چوار قامکی دەستی ڕاستی سێ بەندکراو لە بەندیخانەی ورمێ

سزای بڕینەوەی چوا قامکی دەستی ڕاستی سێ بەندکراو بە ناوەکانی "هادی ڕۆستەمی" کوڕی ناسر و لەدایکبووی ١٩ی بەفرانباری ١٣٦٥ خەڵکی پارێزگای ئیلام، "مێهدی شاهیوەند" کوڕی عەلی و لەدایکبووی یەکی خاکەلێوەی ١٣٥٧ و خەڵکی لوڕستان و "مێهدی شەرەفیان" کوڕی…

١٠ی گەلاوێژی ٢٧٢٥
کوردستان

بەندیخانەی مەهاباد؛ مەنسوور ڕەحیمی، چالاکی کرێکاری و وێنەگر، پاش ١٧ ڕۆژ دەسبەسەرکران بە جەستەیەکی ئەشکەنجەدراو، بۆ بەندیخانە ڕاگوێزرا و لە مافی کەفالەت و پێڕاگەیشتنی پزیشکی بێبەری کرا

٩ی گەلاوژی ١٤٠٤؛ مەنسوور ڕەحیمی، چالاکی کرێکاری و وێنەگری کۆمەڵایەتیی تەمەن ٣٤ ساڵی خەڵکی مەهاباد، پاش ١٧ ڕۆژ دەسبەسەرکران و لێپرسینەوە لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکان، لەکاتێکدا کە بە توندی ئەشکەنجە درابوو، بە بێ تێگەیاندنی لە تۆمەتە…

١٠ی گەلاوێژی ٢٧٢٥ بەندیخانەی مەهاباد
کوردستان

گرتنگەی ئیتلاعاتی ورمێ؛ ٣٤ ڕۆژ ناڕوونیی چارەنووسی سامان کاکەمەمی و نیگەرانییەکان سەبارەت بە تەندروستیی ناوبراو بە هۆی گیرۆدەبوونی بە نەخۆشیی شەکرە

٧ی گەلاوێژی ١٤٠٤؛ سامان کاکەمەمی، چالاکی مەدەنی و هاووڵاتیی خەڵکی نەغەدە زیاتر لە ٣٤ ڕۆژە دەسبەسەر کراوە و لە گرتنگەی ئیتلاعاتی ورمێ چارەنووسی ناڕوونە و تاکوو ئێستا هیچ زانیارییەک سەبارەت بە چارەنووسی لەبەر دەستدا نییە و بە هۆی گیرۆدەبوونی…

١٠ی گەلاوێژی ٢٧٢٥
کوردستان

بانگکردنی ناسر هێمەتی، نووسەر و بەندکراوی سیاسیی پێشوو، بۆ دادگا و دەرکردنی سزای ٦ ساڵ و ٣ مانگ و دوو ڕۆژ بەندکران، بە تۆمەتی وەک "بەرگری لە ئیسرائیل"

٤ی گەلاوێژی ١٤٠٤؛ ناسر هێمەتی، پزیشکی دەروونی، نووسەر، وەرگێڕ و چالاکی مەەنیی خەڵکی ئاودانان، کە پێشینەی چەندین جار دەسبەسەرکران و مەحکوومکرانی پێشووی بە هۆی چالاکیی مەدەنی هەیە، پاش بانگکران بۆ لقی یەکی دادگای ئینقلابی ئیلام لە ٢٩ی…

١٠ی گەلاوێژی ٢٧٢٥
کوردستان

سنە؛ خەبات ئەمینی، سێهەمین چالاکی ژینگەپارێز بە هۆی سەختی برینەکانییەوە بە هۆی ئاگرکەوتنەوەکەی ئاویەر، گیانی لەدەست دا

ڕۆژی دووشەممە ٦ی گەلاوێژی ١٤٠٤، خەبات ئەمینی، سێهەمین چالاکی ژینگەپارێزی خەڵکی سنە، بە هۆی سەختیی برینەکانی بە هۆی سووتان لە کاتی کوژاندنەوەی ئاگری کێوی ئاویەر، لە نەخۆشخانەی "کەوسەر"ی سنە گیانی لەدەست دا.

٦ی گەلاوێژی ٢٧٢٥ سنە