ھەینی، ١٣ی خەرمانانی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

هەواڵەکان

كوردپا، ئاژانسی هەواڵدەریی كوردستان، بە رەچاوكردنی تەواوی پرەنسیپ و بنەما ئەخلاقی و مرۆییەكان بە مەبەستی دۆزینەوە و شەفافسازی راستییەكان چالاكی دەكات

کوردستان

فەرهەنگی ڕێژنە (دەنگ و دەنگەناو)" چاپ و بڵاو کرایەوە

کتێبی "فەرهەنگی ڕێژنە" تایبەت بە دەنگ و دەنگەناوی کوردی بە هەوڵ و تێکۆشانی چەندساڵەی توێژەری بانەیی"عەبدولخالق تەوەکولی"، لەلایەن توێژینگەی کوردستان‌ناسی و پەخشانگای زانکۆی کوردستانەوە چاپ کرا.

٣٠ی خەرمانانی ٢٧٢٠
کوردستان

چوار کچ لە شاری پاوە دەسبەسەر کران

ڕۆژی چوارشەممە ٢٦ی خەرمانان، چوار کچ بە ناوەکانی "نێرگس محەممەدی، بەهار محەممەدی، نگین وەیسی و ئیلهام مورادی" دانیشتووی گوندی "میراوڵێ" بەخشی باینگانی پاوە، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران.

٣٠ی خەرمانانی ٢٧٢٠
کوردستان

هاووڵاتییەکی کورد لە زیندانی بۆکان بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کرا

ڕۆژی شەممە ٢٩ی خەرمانان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "فواد محەممەدپوور" کوڕی "عوسمان" خەڵکی گوندی "ئالیکەند"ی بۆکان، بە دانانی بارمتەی ٤٠٠ ملیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی لە زیندانی ئەو شارە ئازاد کرا.

٢٩ی خەرمانانی ٢٧٢٠
کوردستان

کوردپا ئیدعای ناوەندی میدیایی دەزگای دادوەریی ئێرانی بە درۆ خستەوە

ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی کوردپا، ئیدعای ناوەندی میدیایی دەزگای دادوەریی ئێرانی سەبارەت بە ناڕاستبوونی هەواڵی پشتڕاستکردنەوەی قرتاندنی چوار قامکی دەستی ڕاستی سێ زیندانی بە تاوانی دزیکردن بە هەموو شێوەیەک بە درۆ خستەوە.

٢٩ی خەرمانانی ٢٧٢٠
کوردستان

دوو هاووڵاتیی کورد لە سنووری شنۆ کوژران و بریندار بوون

ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە ٢٧ی خەرمانان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "حەسەن خەندە‌پوور" کوڕی حاجی "سیراجەدین" خەڵکی گوندی "لولکانـ"ـی ناوچەی دەشتە‌بێڵی شنۆ، بەهۆی تەقەی هێزەکانی سپای پاسداران گیانی لەدەست دا و هاووڵاتییەکی دیکە بە ناوی "عەرەب"…

٢٩ی خەرمانانی ٢٧٢٠