ھەینی، ١٣ی خەرمانانی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

هەواڵەکان

كوردپا، ئاژانسی هەواڵدەریی كوردستان، بە رەچاوكردنی تەواوی پرەنسیپ و بنەما ئەخلاقی و مرۆییەكان بە مەبەستی دۆزینەوە و شەفافسازی راستییەكان چالاكی دەكات

کوردستان

هاووڵاتییەکی پیرانشاری بۆ زیندانی نەغەدە ڕاگوێزرا

ڕۆژی شەممە ٥ی ڕەزبەر، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی سەید "ئەحمەد سەبری" کوڕی سەید "مستەفا" خەڵکی پەسوێی شاری پیرانشار، پاش تەواوبوونی ماوەی لێپرسینەوەکەی لە گرتنگەی ئیتلاعاتی سپای پاسداران لە ورمێ، بۆ زیندانی نەغەدە ڕاگوێزرا.

٧ی ڕەزبەری ٢٧٢٠
ئێران

ڕێکخراوی جیهانیی دژی ئەشکەنجە: دەبێت ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان کۆمەڵکوژیی ساڵی ٦٧ بە فەرمی بناسێت

ڕێکخراوی جیهانیی دژی ئەشکەنجە، ڕۆژی هەینی ٥ی ڕەزبەر، لە نامەیەکدا بۆ سکرتێری ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان و کۆمیساریای باڵای مافی مرۆڤ، ڕایگەیاندووە: "سەرەڕای هەوڵە جیهانییەکان دژی داسەپاندنی حوکمی نامرۆڤانەی لە سێدارەدانی نەوید ئەفکاری…

٦ی ڕەزبەری ٢٧٢٠
کوردستان

دەسبەسەرکرانی لاوێکی کورد لە شاری پیرانشار

ڕۆژی یەکشەممە ٣٠ی خەرمانان، لاوێکی کورد بە ناوی "سەردار مینە‌پوور" کوڕی حوسێن تەمەن ٢٥ ساڵ خەڵکی شاری پیرانشار، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

٦ی ڕەزبەری ٢٧٢٠
کوردستان

دوو برا لە شاری مەهاباد دەسبەسەر کران

ڕۆژی چوارشەممە ٢٦ی خەرمانان، دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "سالار و سامان ‌غەزالی" خەڵکی گوندی "بەیرەمـ"ـی بەخشی خەلیفانی شاری مەهاباد، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراون.

٦ی ڕەزبەری ٢٧٢٠
کوردستان

هوشمەند عەلی‌پوور بە ٣٨ مانگ زیندانی مەحکووم کرا

هوشمەند عەلی‌‌پوور، زیندانیی سیاسیی کورد لە زیندانی ناوەندیی شاری سنە، پاش هەڵوشاندنەوەی حوکمی ئێعدامی لە دیوانی باڵای وڵات، دووبارە دادگایی کرایەوە و بە ٣٨ مانگ زیندانی مەحکووم کرا.

٦ی ڕەزبەری ٢٧٢٠
کوردستان

موژگان کاووسی کۆتایی بە مانگرتنەکەی هێنا

ڕۆژی چوارشەممە ٢ی ڕەزبەر، موژگان کاووسی، نووسەر و لێکۆڵەری کوردی یارسانی لە گرتووخانەی ئێڤین، پاش ڕەوانەکردنی بۆ نەخۆشخانەی "تاڵقانیـ"ـی تاران، بۆ پشکنینی پزیشکی لە سەر داوای دوکتورەکان، کۆتایی بە مانگرتنەکەی خۆی هێنا.

٥ی ڕەزبەری ٢٧٢٠
کوردستان

لە چارەنووسی سێ چالاکی سوننی مەزهەب هیچ زانیارییەک لەبەردەستدا نییە

چارەنووسی سێ چالاکی سوننی مەزهەب بە ناوەکانی "ئەمیر زکالاب، پێشنوێژی هەینی گوندی ئەرمەنی بڵاغی بۆکان، عەبدولعەزیز حەیدەرپوور خەڵکی گوندی کەرێزەی ناوچەی ئەنزەلی ورمێ و حامید عەلی مشکوێ خەڵکی ورمێ"، ناڕوونە.

٥ی ڕەزبەری ٢٧٢٠