پێنجشەممە، ١٢ی خەرمانانی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

هەواڵەکان

كوردپا، ئاژانسی هەواڵدەریی كوردستان، بە رەچاوكردنی تەواوی پرەنسیپ و بنەما ئەخلاقی و مرۆییەكان بە مەبەستی دۆزینەوە و شەفافسازی راستییەكان چالاكی دەكات

کوردستان

٤٠ هاووڵاتیی تووشبوو بە کۆرۆنا بەهۆی نەبوونی پارە لە نەخۆشخانەکانی مەهاباد و ورمێ ڕاگیراون

نوێنەری مەهاباد لە مەجلیسی شورای ئیسلامی لە وتووژێک لەگەڵ هەواڵدەریی "فارس" ڕایگەیاندووە: "٤٠ کەس لە هاووڵاتییانی تووشبوو بە نەخۆشیی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەکانی مەهاباد و ورمێ، بەهۆی تێچووی زۆری چارەسەریی نەخۆشەکان و بێتوانایی لە دانی ئەو…

١١ی ڕەزبەری ٢٧٢٠
کوردستان

دەستەی دادستانی کوردستان تریبووناڵ بەیانییەیەکی بڵاو کردەوە

دەستەی دادستانی "کوردستان تریبووناڵ" لە بەیانییەیەکدا داوای لە خەڵکی کوردستان کردووە کە بە هەر شێوەیەک کە لەلایەن حکوومەتی ئێرانەوە تووشی خەسار بوونە، داواکاریی خۆیان بۆ ئەم ڕێکخراوەیە بنێرن.

١١ی ڕەزبەری ٢٧٢٠
کوردستان

ئەگەری قڕتاندنی چوار قامکی دەستی ڕاستی زیندانییەکی کورد لە ئارادایە

لە گرتووخانەی ورمێ ئەگەری جێبەجێکردنی قرتاندنی چوار قامکی دەستی ڕاستی زیندانییەک بە ناوی "کەسرا کەرەمی" کوڕی "یەدوڵڵا" و خەڵکی کرماشان لە ئارادایە کە بە تۆمەتی "دزیکردن" لە زینداندایە.

١٠ی ڕەزبەری ٢٧٢٠
کوردستان

کاسبکارێکی کورد لە سەردەشت پێکرا

ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە ٨ی ڕەزبەر، کاسبکارێکی کورد بە ناوی "مەهدی ڕەسووڵزادە" خەڵکی گوندی "بووبانە"ی سەر بە سەردەشت، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری "نۆکانـ"ـی ئەو شارە پێکرا.

٩ی ڕەزبەری ٢٧٢٠