پێنجشەممە، ١٢ی خەرمانانی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

هەواڵەکان

كوردپا، ئاژانسی هەواڵدەریی كوردستان، بە رەچاوكردنی تەواوی پرەنسیپ و بنەما ئەخلاقی و مرۆییەكان بە مەبەستی دۆزینەوە و شەفافسازی راستییەكان چالاكی دەكات

کوردستان

هاووڵاتییەکی سنەیی بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کرا

ڕۆژی پێنجشەممە ٢٤ی ڕەزبەر، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "مادیح فەتحی" کوڕی محەممەد خەڵکی شاری سنە، پاش تەواوبوونی ماوەی لێپرسینەوەکەی بە دانانی بارمتە، بە شێوەی کاتی هەتا کاتی دادگاییەکی لە گرتنگه ئازاد کرا.

٢٥ی ڕەزبەری ٢٧٢٠
کوردستان

بەهمەن قوبادی: بە یەکیەتی و هاوپەیمانی ناڕەزایەتی دەربڕینی گشتیی بە حوکمی لەسێدارەدانی "شاکر بێهرووزی"، پێش لە جێبەجێی‌کردنی لەسێدارەدانە نایاساییەکان لە ئێراندا بگرین

بەهمەن قوبادی، سینەماکاری ناسراوی کورد بە بڵاوکردنەوەی پۆستێک لە لاپەڕەی ئینیستاگرامی خۆیدا بەنیسبەت حوکمی داسەپاوی ئێعدامی شاکر بێهرووزی، زیندانیی سیاسیی کورد مەحکووم بە ئێعدام، لە گرتووخانەی ورمێ، ناڕەزایەتی دەربڕی.

٢٤ی ڕەزبەری ٢٧٢٠
کوردستان

هاووڵاتییەکی کورد لە شاری بۆکان دەسبەسەر کرا

ڕۆژی شەممە ١٩ی ڕەزبەر، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "عوسمان خوداکەرەمی" کوڕی کەریم خەڵکی گوندی "وەتەمیشـ"ـی شاری بۆکان، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.

٢٤ی ڕەزبەری ٢٧٢٠
کوردستان

سێ هاووڵاتیی مەریوانی پاش دەسبەسەرکردنیان بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزران

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، سێ هاووڵاتیی مەریوانی بە ناوەکانی "حامید دادستان" تەمەن ٥٠ ساڵ، "سۆران دادستان" تەمەن ٢٢ ساڵ و "حەمدی دەبستانی" تەمەن ٤٠ ساڵ خەڵکی گوندی "دەگای شێخان" سەر بە مەریوان، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران و…

٢٣ی ڕەزبەری ٢٧٢٠
کوردستان

بەرپرسی زیندانی ئێڤین بۆ موژگان کاووسی: هەتا ٥ مانگی دیکە مافی داواکردنی ئازادیی بێمەرجت نییە

پاش مانگرتنی "موژگان کاووسی"، لێکۆڵەر و نووسەری کوردی یارسانی، بەرپرسانی زیندانی ئێڤین پێیان ڕاگەیاندووە کە هەتا پێنج مانگی دیکە مافی داواکردنی ئازادیی بێمەرجی نییە.

٢٣ی ڕەزبەری ٢٧٢٠
کوردستان

عادڵ موكەڕەم دووبارە مانی لە خواردن گرت

ڕۆژی سێشەممە ٢٢ی ڕەزبەر، "عادڵ موکەڕەم" زیندانیی سیاسیی کورد لە گرتووخانەی ورمێ، پاش جێبەجێ نەکردنی داواکارییەکانی لەلایەن بەرپرسانی ئەو زیندانەوە، دووبارە مانی گرت.

٢٣ی ڕەزبەری ٢٧٢٠