پێنجشەممە، ١٢ی خەرمانانی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

هەواڵەکان

كوردپا، ئاژانسی هەواڵدەریی كوردستان، بە رەچاوكردنی تەواوی پرەنسیپ و بنەما ئەخلاقی و مرۆییەكان بە مەبەستی دۆزینەوە و شەفافسازی راستییەكان چالاكی دەكات

کوردستان

لاوێکی مەریوانی دەسبەسەر کرا

ڕۆژی سێشەممە ٦ی خەزەڵوەر، لاوێکی کورد بە ناوی "عەتا فەتاحی" تەمەن ٢٤ ساڵ کوڕی محەممەد خەڵکی گوندی "سەردۆش" سەر بە شاری مەریوان، لەلایەن ‌هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

٧ی گەڵاڕێزانی ٢٧٢٠
کوردستان

پێشگرتن لە ئازادکردنی مامۆستا ڕەسووڵ حەمزەپوور

لقی ٦ی لێپرسینەوەی دادگای ئینقلابی شاری ورمێ، لەگەڵ ئازادکردنی کاتیی مامۆستا "ڕەسووڵ حەمزە‌پوور" خەڵکی گوندی "خراپە"ی شاری پیرانشار و پێشنوێژی گوندی "ئەندێزێـ"ـی بەخشی لاجانی پیرانشار، بە دانانی بارمتە دژایەتی کرد.

٦ی گەڵاڕێزانی ٢٧٢٠
کوردستان

هاووڵاتییەکی کورد پاش تەواوبوونی ماوەی لێپرسینەوەکەی بۆ زیندانی ورمێ ڕاگوێزرا

ڕۆژی سێشەممە ٦ی خەزەڵوەر، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "فەرشاد فەتاحی" خەڵکی ورمێ، پاش تەواوبوونی ماوەی لێپرسینەوەکەی لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعات، بۆ زیندانی ناوەندیی ئەو شارە ڕاگوێزرا.

٦ی گەڵاڕێزانی ٢٧٢٠
کوردستان

مامۆستایانی گەورە ساڵانی نێهزەتی ئێواران لە شاری بۆکان ماوەی یەکساڵە پارەیان وەرنەگرتووە

مامۆستایانی گەورە ساڵانی نێهزەت لە شاری بۆکان و گوندەکانی، کە خەریکی وانەوتنەوە بە گەورەساڵانن، ماوەی ساڵێکە لەلایەن ئیدارەی پەروەردە و بارهێنانەوە، پارەیان پێنەدراوە.

٦ی گەڵاڕێزانی ٢٧٢٠
کوردستان

هاووڵاتییەکی کورد لە شاری شنۆ دەسبەسەر کرا

ڕۆژی دووشەممە ٥ی خەزەڵوەر، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "فاروق عەزیزی" کوڕی محەممەد تەمەن ٣٩ ساڵ خەڵکی گوندی "بێمزورتێـ"ـی شاری شنۆ، پاش بانگهێشتکردنی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە، دەسبەسەر کرا.

٦ی گەڵاڕێزانی ٢٧٢٠
کوردستان

بانگهێشتکردنی بنەماڵەی ئەندامانی حیزبە کوردییەکان لە شاری مەهاباد بۆ ئیدارەی ئیتلاعات

لە ڕۆژانی ڕابردوو، ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری مەهاباد، ڕۆژانە و بۆ ماوەی چەند کاتژمێر بنەماڵەی ئەندامانی حیزبە کوردییەکان بانگهێشتی ئەو ناوەندە حکوومەتییە دەکات و لێپرسینەوەیان لێ دەکات.

٦ی گەڵاڕێزانی ٢٧٢٠
ئێران

لە ٥ مانگی سەرەتای ئەمساڵدا، ٧٣٠ کەس بەهۆی ژەهراویبوون لە ئێران گیانیان لەدەست داوە

بەڕێوەبەرێکی ڕێکخراوی خۆراک و دەرمان، بە ئاماژەکردن بە گیان لەدەستدانی هاووڵاتییان بەهۆی ژەهراویبوون بە خواردنی دەوا و دەرمان لە ئێران لە ماوەی ٨ ساڵدا، ڕایگەیاندووە: "نزیکەی لەسەدا ٨٠ی ئەو جۆرە حاڵەتە ژەهراویبوونانە بە ئەنقەست و بە ئامانجی…

٥ی گەڵاڕێزانی ٢٧٢٠