پێنجشەممە، ١٢ی خەرمانانی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

هەواڵەکان

كوردپا، ئاژانسی هەواڵدەریی كوردستان، بە رەچاوكردنی تەواوی پرەنسیپ و بنەما ئەخلاقی و مرۆییەكان بە مەبەستی دۆزینەوە و شەفافسازی راستییەكان چالاكی دەكات

کوردستان

هەڵەی پزشکی گیانی ژنێکی کوردی ئەستاند

ژنێکی لاو بە ناوی "مەهناز مورادی" تەمەن ٢٥ ساڵ کچی "ئەحمەد" بەهۆی لێدانی دەرزیی هەڵە، لە نەخۆشخانەی مەریوان گیانی لە دەست دا.

١٩ی گەڵاڕێزانی ٢٧٢٠
کوردستان

هاووڵاتییەکی کورد بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی گیانی لەدەست دا

ئێوارەی ڕۆژی شەممە ١٧ی خەزەڵوەر، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "خوسرەو شەریفی" کوڕی سابیر خەڵکی گوندی "ئۆغەڵ" سەر بە شاری بانە بەهۆی قورسی برینەکانییەوە کە بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی بریندار کرابوو، لە نەخۆشخانەی "کەوسەر"ی شاری سنە…

١٨ی گەڵاڕێزانی ٢٧٢٠
کوردستان

برینداربوونی دوو کۆڵبەری کورد لە سنووری نەوسوود

ئێوارەی ڕۆژی شەممە ١٧ی خەزەڵوەر، دوو کۆڵبەری کورد لە سنووری نەوسوود، لەلایەن هێزە نیزامییەکانی حکوومەتییەوە، بە ناوەکانی "ڕزگار حوسێنی" خەڵکی گوندی "بلەبزانـ"ـی شاری پاوە و "یووسف ڕزگار" خەڵکی گوندی "میرئاوا"ی شاری سەلاسی‌باوەجانی، تەقەیان…

١٨ی گەڵاڕێزانی ٢٧٢٠
کوردستان

شەڕ و تێکهەڵچوونی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لەگەڵ کاسبکاران و مەڕداران لە پاوە و سەردەشت

ڕۆژی پێنج شەممە ١٥ی خەزەڵوەر، پاش ڕاودوونانی ژمارەیەک لە کاسبکاران و مەڕدانی گوندی زەردۆیی سەر باینگان لە شاری پاوە، لە لایەن هێزە نیزامییەکانی حکوومەتییەوە، شەڕ و تێکهەڵچوون لە نێوان خەڵکی ئەو گوندە و هێزە نیزامییەکان هاتە ئاراوە.

١٧ی گەڵاڕێزانی ٢٧٢٠
کوردستان

چالاکێکی سوننی مەزهەب بە دانانی بارمتەی یەک میلیاردی لە زیندان ئازاد کرا

ڕۆژی سێشەممە ١٣ی خەزەڵوەر، چالاکێکی سوننی مەزهەب بە ناوی "عەبدولعەزیر حەیدەرپوور" تەمەن ٢٧ ساڵ خەڵکی گوندی "کەرێز"ی بەخشی ئەنزەل و دانیشتووی شاری ورمێ، بە دانانی بارمتەی ١ میلیارد تەمەنی، بە شێوەی کاتی لە زیندانی ئەو شارە ئازاد کرا.

١٦ی گەڵاڕێزانی ٢٧٢٠