کۆڵبەرێکی بانەیی لە سنووری سەرتەزێن پێکرا
ڕۆژی یەکشەممە ٢٥ی خەزەڵوەر، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "نەجمەدین مورادی" خەڵکی گوندی "خوریاوا"ی شاری بانە، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی لە سنووری "سەرتەزێنـ"ـی ئەو شارە، بە سەختی بریندار کرا.
كوردپا، ئاژانسی هەواڵدەریی كوردستان، بە رەچاوكردنی تەواوی پرەنسیپ و بنەما ئەخلاقی و مرۆییەكان بە مەبەستی دۆزینەوە و شەفافسازی راستییەكان چالاكی دەكات
ڕۆژی یەکشەممە ٢٥ی خەزەڵوەر، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "نەجمەدین مورادی" خەڵکی گوندی "خوریاوا"ی شاری بانە، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی لە سنووری "سەرتەزێنـ"ـی ئەو شارە، بە سەختی بریندار کرا.
زیندانییەکی سیاسیی کورد بە ناوی سەید "سامان حوسێنی" خەڵکی شاری "ڕەبەتـ"ـی سەردەشت، کە لە زیندانی ئەردەبێڵ ماوەی زیندانییەکی تێدەپەڕێنێ، لە مافی مەرەخەسی بێبەرییە.
ڕۆژی پێنجشەممە ٢٢ی خەزەڵوەر، بەهۆی کێشەی بنەماڵەیی کچێکی خەڵکی شاری سەقز، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
ڕۆژی یەکشەممە ٢٥ی خەزەڵوەر، حامید مێشکوو، چالاکی مەزهەبی سوننی مەزهەب بۆ بەندی زیندانییانی سیاسیی زیندانی ورمێ ڕاگوێزرا.
ڕۆژی شەممە ٢٤ی خەزەڵوەر، حوکمی ساڵێک زیندانیی تەعزیری بە عادڵ موكەڕەم، زیندانی سیاسیی کورد لە گرتووخانەی ورمێ ڕاگەیاندرا.
ڕۆژی چواڕشەممە ٢١ی خەزەڵوەر، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "عەبدولغەنی دەروێشی" خەڵکی ورمێ، پاش تەواوبوونی ماوەی لێپرسینەوەکەی لە ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە، بۆ زیندانی ورمێ ڕاگوێزرا.
ڕۆژی هەینی ٢٣ی خەزەڵوەر، لە درێژەی دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییانی کورد لە گوندی "سەردۆشـ"ـی مەریوان، هاووڵاتییەکی دیکەی کورد بە ناوی "ئیسماعیل ڕاستی" تەمەن ٢٩ ساڵ کوری ڕەحیم خەڵکی ئەو گوندە، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.
ڕۆژی دووشەممە ١٩ی خەزەڵوەر، لاوێکی کورد بە ناوی "محەممەد قادریئازەر" تەمەن ٢٣ ساڵ کوڕی خدر و خەڵکی گوندی "گەزگەسکـ"ـی شاری پیرانشار، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
شەوی پێنجشەممە ٢٢ی خەزەڵوەر، سەربازێکی بۆکانی بە ناوی "پەیام عەبدی" لە گوندی "تیکانتەپە"ی شاری بۆکان، دەستی داوەته خۆکوژی و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
ڕۆژی پێنجشەممە ٢١ی خەزەڵوەر، دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "ئەمیرڕەزا مورادی پەهڵەوان و عەبدوڵڵا غوڵامی"، خەڵکی شاری تیکاب لەلایەن هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی دەسبەسەر و پاش چەند کاتژمێرێک لێکۆڵینەوە ئازاد کران.