هاووڵاتییەکی کورد لە شاری بانە دەسبەسەر کرا
ڕۆژی شەممە ١ی سەرماوەز، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "واحید عەباسزادە" تەمەن ٣٥ ساڵ کوڕی عوسمان خەڵکی گوندی "کەوپێچی خواروو" سەر بە شاری بانە، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.
كوردپا، ئاژانسی هەواڵدەریی كوردستان، بە رەچاوكردنی تەواوی پرەنسیپ و بنەما ئەخلاقی و مرۆییەكان بە مەبەستی دۆزینەوە و شەفافسازی راستییەكان چالاكی دەكات
ڕۆژی شەممە ١ی سەرماوەز، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "واحید عەباسزادە" تەمەن ٣٥ ساڵ کوڕی عوسمان خەڵکی گوندی "کەوپێچی خواروو" سەر بە شاری بانە، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.
ڕۆژی دووشەممە ٣ی سەرماوەز، چالاکێکی فەرهەنگی بە ناوی "ئانیسا جەعفەری مێهر" تەمەن ٢٧ ساڵ، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە لە شاری شاباد سەر بە پارێزگای کرماشان دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
ڕۆژی یەکشەممە ٢ی سەرماوەز، لاوێکی کورد بە ناوی "عەتا فەتاحی" تەمەن ٢٤ ساڵ کوڕی محەممەد خەڵکی گوندی "سەردۆشـ"ـی مەریوان، بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.
بڕیار کاوە، زیندانیی سیاسیی کورد خەڵکی گوندی "نێـ"ـی مەریوان، بە شێوەی مەرجدار لە زیندانی ئەو شارە ئازاد کرا.
بەپێی ئاماری تۆمار کراو لە ناوەندی ئاماریی ڕیکخراوی مافی مرۆیی کوردپا لە مانگی خەزەڵوەری ساڵی ١٣٩٩دا، سەرجەم ٦١ هاووڵاتیی کورد لە کوردستانی ئێران، دەسبەسەر کراون.
بەپێی ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماریی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردپا لە مانگی خەزەڵوەری ساڵی ١٣٩٩دا، بە گشتیی ١٨ کۆڵبەر کوژرا و بریندار بوونه.
ڕۆژی شەممە ١ی سەرماوەز، چالاکێکی ژینگەیی کورد بە ناوی "سابیر قادری" خەڵکی شاری دێولان، بۆ جێبەجێکردنی حوکمەکەی دەسبەسەر کرا و بۆ زیندانی ناوەندیی سنە، ڕاگوێزرا.
هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "ئامانج کاروانچی" تەمەن ٢٨ ساڵ کوڕی ڕەسووڵ خەڵکی شاری سەردەشت، پاش تەواوبوونی ماوەی لێپرسینەوەکەی لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ، بۆ زیندانی ئەو شارە ڕاگوێزرا.
ڕۆژی یەکشەممە ٢ی سەرماوەز، کرێکارێکی کورد بە ناوی "محەممەد عەزیزی" کوڕی ڕەشید تەمەن ٦٣ ساڵ، بەهۆی ڕووداوی کار لە شاری پاوە، گیانی لەدەست دا.
هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "زەینەب ئیسماعیلی" لە ئەندامانی دایکانی ئاشتیی کوردستان خەڵکی شاری دێولان، بە شێوەی غیابی لەلایەن لقی ١ی دادگای ئینقلابی سنە، بە ٦ ساڵ زیندانیی تەعزیری مەحکووم کراوە.