خەبات مەفاخری، چالاکی ژینگەیی بە دانانی بارمتە ئازاد کرا
ڕۆژی پێنجشەممە ١٨ی بەفرانبار، چالاکێکی ژینگەیی کورد بە ناوی "خەبات مەفاخری" خەڵکی شاری سنە، بە دانانی بارمتە ئازاد کرا.
كوردپا، ئاژانسی هەواڵدەریی كوردستان، بە رەچاوكردنی تەواوی پرەنسیپ و بنەما ئەخلاقی و مرۆییەكان بە مەبەستی دۆزینەوە و شەفافسازی راستییەكان چالاكی دەكات
ڕۆژی پێنجشەممە ١٨ی بەفرانبار، چالاکێکی ژینگەیی کورد بە ناوی "خەبات مەفاخری" خەڵکی شاری سنە، بە دانانی بارمتە ئازاد کرا.
لقی ١ی دادگای کەیفەریی ١ی تایبەت بە لاوانی ورمێ، لە بەرنامەی دایە کە دۆسییەیەکی دیکە دژی شاکر بێهرووزی، زیندانیی سیاسیی کورد مەحکووم بە ئێعدام، دروست بکات.
ڕۆژی پێنجشەممە ١٨ی بەفرانبار، ژنێکی لاو بە ناوی "پەریسا حاجی دۆخت" کچی حاکم تەمەن ٢٠ ساڵە، بەهۆی کێشەی بنەماڵەیی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
سێ هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "شارام کازمیان، سەفەر نووری و فەرهاد نووری" خەڵکی ورمێ، بۆ جێبەجێکردنی حوکمەکەیان ڕەوانەی زیندانی ناوەندیی شاری ورمێ کران.
ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە ١٧ی بەفرانبار، مێرمنداڵێکی تەمەن ١٦ ساڵ بە ناوی "ئاراس محەممەدئەمینی" کوڕی ئەمجەد، لە ڕێگای خۆهەڵواسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
کارمەندانی خۆجێی حیراسەتی پێترۆشیمیی شیرکەتی "OIEC" لە شاری دێهلوڕان سەر بە پارێزگای ئیلام، ماوەی چوار مانگە مووچە و پارەی بیمەی "تەئمین ئیجتماعیـ"ـیان وەرنەگرتووە.
دوو قوتابیی خەڵکی شاری کامیاران، میداڵی زێڕ و میداڵی بۆڕۆنزی ئۆلەمپیادی جوغرافیا و زانستی زەوی ناسیان لە ئاستی ئێراندا بەدەست هێنا.
ڕۆژی دووشەمە ١٥ی بەفرانبار، دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "کەریم مەحموودی" و "ئومید مەحموودی" لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران.
دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "کەماڵ قویتاسی" خەڵکی گوندی "چەشمە گوڵ" و "ڕەحمان یووسفی" خەڵکی گوندی "سەوجە"ی شاری شنۆ، لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکان لە ورمێ هێشتا ڕاگیراون.
بەهۆی داخرانی کارگەی ئاسفاڵتی تەعاونیی ١٦٣، ٣٠ کرێکاری کامیاران لە سەر کارەکەیان دەرکران و بێکار بوون.