چوارشەممە، ١١ی خەرمانانی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

هەواڵەکان

كوردپا، ئاژانسی هەواڵدەریی كوردستان، بە رەچاوكردنی تەواوی پرەنسیپ و بنەما ئەخلاقی و مرۆییەكان بە مەبەستی دۆزینەوە و شەفافسازی راستییەكان چالاكی دەكات

کوردستان

دەسبەسەرکردنی دوو هاووڵاتیی دیکە لە مەهاباد

ڕۆژی شەممە ٢٠ی بەفرانبار، دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "ئیمان عەبدی" و "سۆران حوسێن‌زادە"، خەڵکی شاری "مەهاباد"، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران.

٢٣ی بەفرانباری ٢٧٢٠
کوردستان

کۆڵبەرێکی کورد لە سنووری نەوسوود بە تەقەی هێزە نیزامییەکان پێکرا

ڕۆژی دووشەممە ٢٢ی بەفرانبار، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "عیرفان عەزیزیانی" کوڕی محەممەد ساڵح خەڵکی شاری سەلاس‌باوەجانی، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی لە سنووری نەوسوود بریندار کرا.

٢٣ی بەفرانباری ٢٧٢٠
کوردستان

هاووڵاتییەکی دیکە لە شاری مەریوان دەسبەسەر کرا

لە درێژەی دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییان لە شاری مەریوان، ڕۆژی شەممە ٢٠ی بەفرانبار، هاووڵاتییەکی دیکەی کورد بە ناوی "زانیار موعتەمیدی" دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

٢٢ی بەفرانباری ٢٧٢٠
کوردستان

هاووڵاتییەکی دیکەی مەریوانی دەسبەسەر کرا

ڕۆژی یەکشەممە ٢١ی بەفرانبار، چالاکێکی ژینگەیی کورد بە ناوی "سیروان کەریم‌زادە" خەڵکی شاری مەریوان، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.

٢٢ی بەفرانباری ٢٧٢٠
کوردستان

ژمارەیەک لە کرێکارانی یەکەکانی شیرین‌سازیی پێترۆشیمیی ئیلام بێکار بوون

هەواڵدەریی حکوومەتیی "ئیلنا"، لە هەواڵێکدا بڵاوی کردووەتەوە کە ٦٠ کرێکار کە بە شێوەی گرێبەست لە یەکەکانی شیرین‌سازیی پێترۆشیمیی ئیلام خەریکی کارکردن بوونه لەسەر کارەکانیان دەرکراون.

٢٢ی بەفرانباری ٢٧٢٠
کوردستان

سێ هاووڵاتیی کورد لە شاری ڕەبەت دەسبەسەر کران

ڕۆژی شەممە ٢٠ی بەفرانبار، سێ هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "بەهمەن یووسف‌زادە کوڕی حەمزە، فەرهاد و فەرەیدوون مووساپوور کوڕی ڕەحیم" خەڵکی شاری "ڕەبەتـ"ـی سەردەشت، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران.

٢٢ی بەفرانباری ٢٧٢٠