کۆڵبەرێکی سەقزی لە سنووری بانە گیانی لەدەست دا
ئێوارەی ڕۆژی هەینی ٢٦ی بەفرانبار، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "محەممەد ئەحمەدی ئایچی" خەڵکی شاری سەقز، لە سنووری "بڕوێشکانـی"ـی بانە بەهۆی جڵتەی دڵ گیانی لەدەست دا.
كوردپا، ئاژانسی هەواڵدەریی كوردستان، بە رەچاوكردنی تەواوی پرەنسیپ و بنەما ئەخلاقی و مرۆییەكان بە مەبەستی دۆزینەوە و شەفافسازی راستییەكان چالاكی دەكات
ئێوارەی ڕۆژی هەینی ٢٦ی بەفرانبار، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "محەممەد ئەحمەدی ئایچی" خەڵکی شاری سەقز، لە سنووری "بڕوێشکانـی"ـی بانە بەهۆی جڵتەی دڵ گیانی لەدەست دا.
ڕۆژی پێنجشەممە ٢٥ی بەفرانبار، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "سۆران محەممەدی" خەڵکی شاری مەهاباد، پاش بانگهێشتکردنی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە، دەسبەسەر کرا.
بەهۆی ئاگرتێبەردانی زلکاوەکانی زرێبار و دەورووبەری، ١٧٠ هێکتار لەو تاڵاوانە سووتان و بوونە خۆڵەمێش.
ڕۆژی پێنجشەممە ۲٥ی بەفرانبار، زیندانییەکی تۆمەتبار بە "قەتڵ"، بە ناوی "فاتێح قادرینیا"، تەمەن ٤٦ ساڵ، کوڕی "جەعفەر" و خەڵکی گوندی "دەل" سەر بە شاری سەوڵاوا، بۆ جێبەجێکردنی حوکمی ئێعدامەکەی ڕەوانەی ژووری تاکەکەسیی زیندانی سنە کرا.
ڕۆژی چوارشەممە ٢٤ی بەفرانبار، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "سەلمان ئەدوایی"، کوڕی "محەممەد" و خەڵکی گوندی "سلێن" لە ناوچەی هەورامانی سەر بە سەوڵاوا، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
لە کاتێکدا کە نزیکەی ساڵێک لە بڵابوونەوەی نەخۆشیی کۆرۆنا لە ئێران تێپەڕ دەبێت و هەزارن کەس لە هاونیشتمانانمان بوونەتە قوربانیی ئەو نەخۆشییە، کە لەنێوانیاندا، ژمارەیەک لە قوتابییان، مامۆستایان و خانەنشینکراوە فەرهەنگییەکان قوربانیی ئەم…
ڕۆژی پێنجشەممە ٢٥ی بەفرانبار، ژنێکی لاو بە ناوی "مەهتاب مەولانی"، دانیشتووی شاری بۆکان، بەهۆی دەسکورتی، کۆتایی بە ژیان خۆی هێناوە.
"جەوانمیر مورادی"، چالاکی کرێکاری، بۆ لقی ٤ی لێپرسی دادگای گشتی و ئینقلابی کرماشان بانگهێشت کرا.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٥ی بەفرانبار، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "ئەنوەر چالشی"، خەڵکی گوندی "لۆرزنە" سەر بە ناوچەی مەرگەوەڕ، بۆ بەندی زیندانییانی سیاسیی زیندانی ناوەندیی ورمێ ڕاگوێزرا.
ڕۆژی چوارشەممە ٢٤ی بەفرانبار، کۆڵبەرێکی کورد، بە ناوی "ئاریا خالیدی"، خەڵکی گوندی "نەروێ" سەر بە نەوسوود، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئێران پێکرا.