سێشەممە، ١٠ی خەرمانانی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

هەواڵەکان

كوردپا، ئاژانسی هەواڵدەریی كوردستان، بە رەچاوكردنی تەواوی پرەنسیپ و بنەما ئەخلاقی و مرۆییەكان بە مەبەستی دۆزینەوە و شەفافسازی راستییەكان چالاكی دەكات

کوردستان

هاووڵاتییەکی کورد بۆ جێبەجێکردنی حوکمەکەی ڕەوانەی زیندانی ناوەندیی ورمێ کرا

ڕۆژی شەممە ٢٧ی بەفرانبار، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "حەسەن (ڕەحمان) بەراتی"، کوڕی ئیسماعیل، خەڵکی گوندی "باوان" سەر بە ناوچەی مەرگەوەڕ، بۆ جێبەجێکردنی حوکمەکەی ڕەوانەی زیندانی ورمێ کراوە.

٦ی ڕێبەندانی ٢٧٢٠
کوردستان

سالار چاوەشی بۆ جێبەجێکردنی حوکمەکەی ڕەوانەی زیندانی بۆکان کرا

ئەمڕۆ یەکشەممە ٥ی ڕێبەندان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "سالار چاوەشی"، کوڕی عەبدووڵڵا و خەڵکی گوندی "حاجی لەک" سەر بە ناوچەی "چۆمی مەجیدخانـ"ـی بۆکان، بۆ جێبەجێکردنی حوکمەکەی ڕەوانەی زیندانی بۆکان کرا.

٥ی ڕێبەندانی ٢٧٢٠
کوردستان

ئاژانسی کوردپا لە ڕاپۆرتێکدا وردەکاریی زیاتر لە سەر کوژرانی فریشتە دێهقان لە شاری سەردەشت بڵاو دەکاتەوە

ڕۆژی پێنجشەممە ٢٥ی بەفرانبار، ژنێکی لاو، تەمەن ٢٢ ساڵ، خەڵکی شاری نەڵاسی سەردەشت بە ناوی "فریشتە (سۆنیا) دێهقان" لەژێر ناوی "نامووسـ"ـی، لەلایەن ئەندامانی نزیکی ئەو بنەماڵەیەوە لە ئەنجانی ئازار و ئەشکەنجە و خنکاندندا، کوژرا.

٥ی ڕێبەندانی ٢٧٢٠
کوردستان

هاووڵاتییەکی کورد لە بۆکان دەسبەسەر کرا

ڕۆژی پێنجشەممە ٢ی ڕێبەندان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "مەحیەدین شامە"، خەڵکی بۆکان، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

٥ی ڕێبەندانی ٢٧٢٠
کوردستان

گازگرتوویی گیانی سێ هاووڵاتیی لە ئەشکەوتی بابائەحمەدی چاڵدێران ئەستاند

هەواڵدەریی حکوومەتی "ئیسنا' لە هەواڵێکدا، باسی لە گیانلەدەسدانی سێ هاووڵاتیی کورد لە ئەشکەوتی بابا ئەحمەد لە شاری چاڵدێران کرد کە جەنازەی یەکێک لەو سێ کەسە دۆزراوەتەوە و لەو ئەشکەوتە دەرهێنراوە.

٥ی ڕێبەندانی ٢٧٢٠
کوردستان

سێ هاووڵاتیی پیرانشاری حوکمی پازدە ساڵ زیندانیی تەعزیرییان بە سەردا سەپا

ڕۆژی چوارشەممە ١ی ڕێبەندان، سێ هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "نەجمەدین سوخەنوەر، تەمەن ٣٦ ساڵ، شۆڕش عەبدووڵڵانژاد، تەمەن ٣٧ ساڵ و سەلاح ئاجی، تەمەن ٥٠ ساڵ"، خەڵکی گوندی "گەرگولی خواروو" سەر بە پیرانشار، لەلایەن دادگای ئینقلابی ئەو شارەوە،…

٥ی ڕێبەندانی ٢٧٢٠