سێشەممە، ١٠ی خەرمانانی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

هەواڵەکان

كوردپا، ئاژانسی هەواڵدەریی كوردستان، بە رەچاوكردنی تەواوی پرەنسیپ و بنەما ئەخلاقی و مرۆییەكان بە مەبەستی دۆزینەوە و شەفافسازی راستییەكان چالاكی دەكات

کوردستان

کانوونی داکۆکیکارانی مافی مرۆڤ خوازیاری هەرچی زووتر ئازادکردنی دەسبەسەرکراوەکانی کوردستان بوون

کانوونی داکۆکیکارانی مافی مرۆڤ بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەکدا، بە نیسبەت شەپۆلی دەسبەسەرکردنی بەربڵاوی چالاکانی مەدەنی، خوێندکاری و سیاسی لە کوردستانی ئێران، ناڕەزایەتیی خۆیان دەربڕیوە.

٧ی ڕێبەندانی ٢٧٢٠
کوردستان

هاووڵاتییەکی کورد لە پیرانشار دەسبەسەر کرا

ڕۆژی سێشەممە ٣٠ی بەفرانبار، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "سەلام خەلیفانی"، خەڵکی گوندی "کانی بوداغ" سەر بە پیرانشار لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.

٧ی ڕێبەندانی ٢٧٢٠
کوردستان

تەرمی دوو کۆڵبەرەکەی دیکەی خەڵکی ورمێ لەژێر ڕنووی بەفردا دۆزراونەتەوە

ڕۆژی دووشەممە ٦ی ڕێبەندان، تەرمی دوو کۆڵبەرەکەی دیکەی خەڵکی گوندی "کوران"، سەر بە ناوچەی سۆما و برادۆستی ورمێ بە ناوەکانی "یاوەر ئەسڵانی و فرات خودایی" کە لەژێر ڕنووی بەفردا ون ببوون، دۆزراونەتەوە.

٦ی ڕێبەندانی ٢٧٢٠
کوردستان

عەبدووڵڵا چاوەشی پاش تەواوبوونی مەرەخەسییەکەی گەڕایەوە زیندانی بۆکان

ڕۆژی یەکشەممە ٥ی ڕێبەندان، هونەرمەندێکی کورد بە ناوی "عەبدووڵڵا چاوەشی"، خەڵکی گوندی "حاجی لەک" سەر بە ناوچەی "چۆمی مەجیدخان"، پاش تەواوبوونی ماوەی مەرەخەسییەکەی گەڕایەوە زیندانی بۆکان.

٦ی ڕێبەندانی ٢٧٢٠
کوردستان

کۆڵبەرێکی کورد لە سنووری نەوسوود بریندار بوو

ڕۆژی دووشەممە ٦ی ڕێبەندان، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "ئەمیر وەیسی"، تەمەن ٣٠ ساڵ و خەڵکی گوندی "جۆجاڕ" سەر بە شاری سەلاسی باوەجانی، بەهۆی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی لە سنووری نەوسوود بریندار بوو.

٦ی ڕێبەندانی ٢٧٢٠
کوردستان

هاووڵاتییەکی مەهابادی بۆ جێبەجێکردنی حوکمەکەی ڕەوانەی زیندانی ورمێ کرا

ڕۆژی دووشەممە ٦ی ڕێبەندان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "ئەحمەد ئیلاهی"، تەمەن ٣٣ ساڵ و خەڵکی مەهاباد، بۆ جێبەجێکردنی حوکمەکەی، بۆ بەندی زیندانییانی سیاسیی زیندانی ورمێ ڕاگوێزرا.

٦ی ڕێبەندانی ٢٧٢٠
کوردستان

تەرمی سێ کۆڵبەری ونبووی خەڵکی ورمێ لەژێر ڕنووی بەفردا دۆزراونەتەوە

ئەمڕۆ دووشەممە ٦ی ڕێبەندان، تەرمی سێ کۆڵبەری ونبوو، خەڵکی گوندی "کوران" سەر بە ناوچەی سۆما و برادۆستی ورمێ، بە ناوەکانی "مەتین ئەسڵانی، بولەن ئەحمەدی و مۆلایی خودایی"، لەژێر ڕنووی بەفردا دۆزراونەتەوە.

٦ی ڕێبەندانی ٢٧٢٠
کوردستان

هاووڵاتییەکی کورد لە بۆکان دەسبەسەر کرا

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "سەردار محەممەدپوور"، تەمەن ٢٥ ساڵ، کوڕی خەبات و خەڵکی گوندی "ئاڵی‌کەند" سەر بە بۆکان، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.

٦ی ڕێبەندانی ٢٧٢٠