زیندانی ورمێ؛ سێ زیندانی بۆ جێبەجێکردنی حوکمی لەسێدارەدانیان ڕەوانەی ژووری تاکەکەسی کران
بەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە ١٠ی گەلاوێژ، سێ زیندانی بە ناوەکانی "سێپێهر عەبباسنژاد"، "ئەسکەندەر زارع" و"حەمزە ڕەزایی"، لە خەوتنگەی ٤ی زیندانی ناوەندیی ورمێ، بۆ جێبەجێکردنی حوکمی لەسێدارەدانیان ڕەوانەی ژووری تاکەکەسی کران.









