یەکشەممە، ٨ی خەرمانانی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

هەواڵەکان

كوردپا، ئاژانسی هەواڵدەریی كوردستان، بە رەچاوكردنی تەواوی پرەنسیپ و بنەما ئەخلاقی و مرۆییەكان بە مەبەستی دۆزینەوە و شەفافسازی راستییەكان چالاكی دەكات

کوردستان

بۆکان؛ هاووڵاتییەک لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا

سەرلەبەیانیی ڕۆژی پێنجشەممە ٧ی گەلاوێژ، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "چیا ئاغابەیگ پوور"، کوڕی ئەحمەد و خەڵکی گوندی "ڕەحیم‌خان" سەر بە بۆکان، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.

٨ی گەلاوێژی ٢٧٢١ بۆکان
کوردستان

ورمێ؛ هاووڵاتییەک بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

ڕۆژی چوارشەممە ٦ی گەلاوێژ، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "مامل عەبدی"، خەڵکی گوندی "نازناز" سەر بە ناوچەی دزەی دۆڵ، بە دانانی بارمتە لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکان لە ورمێ ئازاد کرا.

٧ی گەلاوێژی ٢٧٢١ ورمێ
کوردستان

دانپێدانانی نوێنەری شۆرای شاری بانە بە کوژران و برینداربوونی ٦ کۆڵبەر لەنێو خاکی ئێران

ڕۆژی چوارشەممە ٦ی گەلاوێژ، نوێنەری شۆرای شاری بانە لە کۆبوونەوەی شۆرای پارێزگای سنە ڕایگەیاند: "دوو ڕۆژ پێش، کۆڵبەرێک لە خاڵی سنووری بانە لەگەڵ ٥ کۆڵبەری دیکە کرانە ئامانجی تەقەی هێزە نیزامییەکان کە لەو ٦ کۆڵبەرە، کۆڵبەرێک کوژرا و ٥ کۆڵبەری…

٧ی گەلاوێژی ٢٧٢١
کوردستان

هاووڵاتییەکی کورد لە دیواندەرە دەسبەسەر کرا

ڕۆژی دووشەممە ٥ی گەلاوێژ، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "فواد حەبیبی"، خەڵکی دیواندەرە، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

٧ی گەلاوێژی ٢٧٢١
کوردستان

ژنێک لە بۆکان دەسبەسەر کرا

شەوی شەممە ٢ی گەلاوێژ، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "کەژاڵ ئەمینی"، کچی ڕەسووڵ و خەڵکی بۆکان، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کراوە.

٦ی گەلاوێژی ٢٧٢١