زیندانی نەغەدە؛ غەفوور بەرهەم بە شێوەی مەرجدار ئازاد کرا
لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا "غەفوور بەرهەم" زیندانیی سیاسیی خەڵکی گوندی "میرئاوێـ"ـی شنۆ، بە شێوەی مەرجدار لە زیندانی نەغەدە ئازاد کراوە.
كوردپا، ئاژانسی هەواڵدەریی كوردستان، بە رەچاوكردنی تەواوی پرەنسیپ و بنەما ئەخلاقی و مرۆییەكان بە مەبەستی دۆزینەوە و شەفافسازی راستییەكان چالاكی دەكات
لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا "غەفوور بەرهەم" زیندانیی سیاسیی خەڵکی گوندی "میرئاوێـ"ـی شنۆ، بە شێوەی مەرجدار لە زیندانی نەغەدە ئازاد کراوە.
ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ١٦ی ڕێبەندان، لە ناوچەی سنووریی گوندی "حەمزە" بەخشی دەشتی عەباس سەر بە شارستانی دێهلۆران مینێک تەقییەوە و بەهۆیەوە مەڕدارێکی تەمەن ٤٥ ساڵی خەڵکی کرماشان لاقێکی لەدەست دا.
ئەنجومەنی سێنفیی مامۆستایانی مەریوان لە بانگەوازێکدا دەسبەسەرکردنی "شەعبان محەممەدیـ"ـیان مەحکووم کرد و کۆبوونەوەی پشتیوانی لەو مامۆستا کوردەیان لەبەر دەرگای فەرمانداریی مەریوان ڕاگەیاند.
ڕۆژی هەینی ١٥ی ڕێبەندان، ژمارەیەک لە چالاکانی کرێکاری و دۆستانی "شەعبان محەممەدی" مامۆستای زیندانیکراوی کورد لە شاری سەقز، سەردانی بنەماڵەی "محەممەدیـ"ـان لە شاری مەریوان کرد.
لە ڕێکەوتی ٤ هەتا ١١ی ڕێبەندان، شەپۆلی دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییان لە کوردستان، لەلایەن ناوەندە ئەمنییەتییەکانی حکوومەتی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە، گەیشتە ٢٢ هاووڵاتی.
ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە ١٤ی ڕێبەندان، سێ هاووڵاتیی یارسانی بە ناوەکانی "گوڵموراد مورادی"، "سامان بووچانی" و "مەنسوور حەیدەری" خەڵکی گوندی "قڵاوەریـ"ـی سەر بە شاری سەرپێڵزەهاو، بە تەقەی کەسانی نەناسراو بریندار کران.
ڕێکخراوی مافی مرۆیی ئێران لە ڕاپۆرتێکدا باسی لە لەسێدارەدانی ٤٦ هاووڵاتی لە ماوەی یەک مانگ لە زیندانەکانی ئێراندا کردووە.
دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "زەمانە زیویە" و "مێقداد حەسەننژاد" خەڵکی شاری سەقز، پاش دەسبەسەرکرانیان، بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانی سنە کراون.
ڕۆژی چوارشەممە ١٣ی ڕێبەندان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "سەلاح بەهرامییان" خەلکی گوندی "گوندەوێڵە" سەر بە شاری شنۆ، بۆ جێبەجێکردنی ماوەی زیندانییەکەی، خۆی بە زیندانی شنۆ ناساند.
ڕۆژی سێشەممە ١٢ی ڕێبەندان، "ڕێبوار عەبدوڵڵاهی" چالاکی کرێکاریی خەڵکی شاری سنە لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا بە بنەماڵەکەی ڕاگەیاندووە کە لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنەدایە.