سەرلەبەیانیی ڕۆژی سێشەممە ١٦ی خاکەلێوە، سێ کۆڵبەر لە ئەنجامی تەقەی تاپڕ لەلایەن هێزە نیزامییەکانی حکوومەتەوە لە سنووری نەوسوود پێکران.

شوناسی یەکێک لە برینداربووان بە ناوی "ئاکۆ خودامورادی‌فەڕ" خەڵکی شاری سەلاسی‌باوەجانی ڕاگەیەندراوە.

هێزە نیزامییەکان بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو تەقەیان لەو سێ کۆڵبەرە کوردە کردبوو.

ئەو سێ کۆڵبەرە بۆ چارەسەریی پزیشکی ڕەوانەی ناوەندی دەرمانی کراون و خەڵکی شارەکانی پاوە و سەلاسی‌باوەجانین.