سەلاح ئازادی چالاکی سێنفیی مامۆستایان بانگهێشتی دادگای ئینقلابی مەریوان کرا
سەلاح ئازادی، ئەندامی سێنفیی مامۆستایانی کوردستان - مەریوان بانگهێشتی دادگای ئینقلابی مەریوان کرا.
كوردپا، ئاژانسی هەواڵدەریی كوردستان، بە رەچاوكردنی تەواوی پرەنسیپ و بنەما ئەخلاقی و مرۆییەكان بە مەبەستی دۆزینەوە و شەفافسازی راستییەكان چالاكی دەكات
سەلاح ئازادی، ئەندامی سێنفیی مامۆستایانی کوردستان - مەریوان بانگهێشتی دادگای ئینقلابی مەریوان کرا.
سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە ٢٧ی بانەمەڕ، مەئموورانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران بە چوونە ماڵی موزەفەر ساڵحنیا، لە ئەندامانی هەیئەتی بەڕێوەبەریی یەکیەتیی ئازادی کرێکارانی ئێران، ماڵەکەیان پشکنی.
ڕۆژی دووشەممە ٢٦ی بانەمەڕ، کۆڵبەرێک بە ناوی "جەماڵ ساڵحی" خەڵکی گوندی "شەشە"ی بانە، بەهۆی تەقەی هێزە نیزامییەکان لە سنووری ئەو شارە پێکرا.
لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، هاووڵاتییەکی تەمەن ٦٤ ساڵ بە ناوی "ئەحمەد قائیمی" خەڵکی شاری بیجار، کە تووشی نەخۆشیی دڵ ببوو، بەهۆی کەمتەرخەمی لە ڕەوانەکردنی ئامبوڵامس بۆ ئەو هاووڵاتییە، گیانی لەدەست دا.
ڕۆژی دووشەممە ٢٦ی بانەمەڕ، کۆڵبەرێک بە ناوی "ئارش عەلی ئەولاد" بەهۆی بەربوونەوە لە بەرزاییەکانی سنووری نەوسوود، بریندار بوو.
دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە ٢٦ی بانەمەڕ، ئەفشین ڕەشیدی، چالاکی کرێکاریی خەڵکی شاری بانە، پاش ٢١ ڕۆژ لە دەسبەسەری بە دانانی بارمتە لە زیندان ئازاد کرا.
لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، هاووڵاتییەک بە ناوی "یووسف سەکر" خەڵکی جەڵدیانی شاری پیرانشار، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.
ڕۆژی یەکشەممە ٢٥ی بانەمەڕ، سێ کۆڵبەر بە ناوەکانی "تاهیر قوبادی"، "میلاد قوبادی" و "شادمان کەریمی"، بەهۆی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە بەرزاییەکانی "هانەگەرمەڵە"ی بەخشی نەوسوودی پاوە بریندار کران.
ڕۆژی یەکشەممە ٢٥ی بانەمەڕ، حوسێن ئیبراهیم حەمزە و جەماڵ یووسفی، دوو زیندانیی سیاسیی خەڵکی شاری بۆکان، لە زیندانی مەهاباد ئازاد کران.
فرانت لاین دیفێندێرز وێڕای دەربڕینی نیگەرانیی خۆی لەمەڕ دەسبەسەریی خۆسەرانهی شەعبان محەممەدی، ئەسکەندەر لوتفی و مەسعوود نیکخا لە ئەندامانی هەیئەتی بەڕێوەبەریی سێنفیی مامۆستایانی کوردستان - مەریوان، خوازیاری ئازادبوونی دەسبەجێ و بێ مەرجی…