کوردستان/ گیانلەدەستدانی کرێکارێک و برینداربوونی دوو کرێکاری دیکە
کرێکارێکی کانگای زێری " ئاقدەڕە"ی تیکاب بە ناوی "عابید ڕەحمانی" بەهۆی لێدانی بێڵی لۆدرێک دوای برینداربوونی لاقی، گیانی لە دەست دا.
كوردپا، ئاژانسی هەواڵدەریی كوردستان، بە رەچاوكردنی تەواوی پرەنسیپ و بنەما ئەخلاقی و مرۆییەكان بە مەبەستی دۆزینەوە و شەفافسازی راستییەكان چالاكی دەكات
کرێکارێکی کانگای زێری " ئاقدەڕە"ی تیکاب بە ناوی "عابید ڕەحمانی" بەهۆی لێدانی بێڵی لۆدرێک دوای برینداربوونی لاقی، گیانی لە دەست دا.
ڕۆژی چوارشەممە ١٩ی گەلاوێژ، شاپوور مورادی، هاووڵاتیی خەڵکی گوندی "تەنگیسەر"، پاش تەواوبوونی ماوەی لێپرسینەوەکەی لە ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە، بۆ زیندانی ئەو شارە، ڕاگوێزرا.
ڕۆژی چوارشەممە ١٩ی گەلاویژ، کۆڵبەرێک بە ناوی "عەبدوڵڵا حەجەری" تەمەن ٢٥ ساڵ کوڕی مەجید، بەهۆی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی لە سنووری "هەنگەژاڵـ"ـی بانە، بریندار کرا.
سەرلەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ١٩ی گەلاوێژ، حوکمی لە سێدارەدانی زیندانییەک بە ناوی "مەهدی نوورکەرەمی" تەمەن ٣٧ ساڵ کوڕی ئەڵڵاڕەحم، خەڵکی گوندی "بێجنوەند"ی بەخشی "شیروانـ"ـی شاری چرداوڵ سەر بە پارێزگای ئیلام، لە زیندانی ئەراک جێبەجێ کرا.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٠ی گەلاوێژ، کرێکارێک بە ناوی "محەممەد قەدیمی"، تەمەن ٤٠ ساڵ و خەڵکی شاری بانە بەهۆی گازگرتوویی گیانی لەدەست دا.
بەهمەن یووسفزادە، فەریدوون مووساپوور، فەرهاد مووساپوور، سۆران حوسێنزادە، ئیمان عەبدی، سیروان نووری، ئەفشین مام ئەحمەدی، سیاوەش عەینی و کەیوان ئەندار، لە دەسبەسەرکراوەکانی مانگی بەفرانباری ساڵی ٩٩، لەلایەن لقی ١ی دادگای ئینقلابی ورمێ، بە…
ڕۆژی یەکشەممە ١٦ی گەلاوێژ، کرێکارێک بە ناوی "محەممەدنەبی مەنسووری" تەمەن ٣٢ ساڵ کوڕی عەلیئەکبەر خەڵکی چوار سەر بە پارێزگای ئیلام، لە ڕێگای خۆهەڵواسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە ١٧ی گەلاوێژ، کۆڵبەرێک بە ناوی "کەیوان عەلیپوور" تەمەن ٣٨ ساڵ خەڵکی شاری سەقز، بەهۆی تەقەی هێزە نیزامییەکان لە سنووری "کێلە"ی بانە، بریندار کرا.
ڕۆژی سێشەممە ١٨ی گەلاوێژ، لاوێکی کورد بە ناوی "سینا (کەریم) مینایی" کوڕی مستەفا خەڵکی گوندی "سەوجە"ی شاری شنۆ، بۆ جێبەجێکردنی حوکمەکەی، ڕەوانەی زیندانی نەغەدە کرا.
ڕۆژی سێشەممە ١٨ی گەلاوێژ، منداڵێکی کار بە ناوی "ئەمیر ڕەزا پەرهوودە" کوڕی هەیبەت خەڵکی شاری گیلانغەرب سەر بە پارێزگای کرماشان، بەهۆی کەوتنە نێوان میلە و زەنجیری باڵابەر، گیانی لەدەست دا.